هەموو رۆژێک رۆشتن بەناو بەفردا

12/12/2015    14:54

هەموو رۆژێک رۆشتن بەناو بەفردا  


Şêwekar

سولی ئۆن وێب
ئاشکرایە کە بەفر جوانیەکی سروشتی خۆی هەیە، بەڵام ئەوەی لەم کارەدا دەبینرێت جیاوازترە ئەویش کارەکانی هونەرمەند سیمۆن بێکە.
شوێنی ئەم کارانە سیبیریایە بێک سرجەمی ئەم کارانە بە پێ رۆشتن و قاچ خشاندن دروست دەکات، سەرەتا پێش ئەنجامدانی هێڵکاری کارەکە دەکێشیت و پاشن بە پێ رۆشتن دەستپێک و کۆتای کارەکەی دەبێت.
زۆربەی کارەکانی وێنەی ئەژدیهاو دراگۆنن کاریگەرە بە چیرۆکە ئەفسانەییەکانی ناو بەفرو سەر چیاکان، بێک دەڵێت لەم کارانەدا دەمەوێت مۆڕاڵێکی تر ببەخشم بە بەفر و بە شێوەیە تر پێش هەموو کەس خۆم بیبینم.
سەرەتای دەستپێکی هەموو کارەکانی لە سەنتەرەوە دەست پێدەکات و دەڵێت تا بزانم چی دەکەم و دەگەمە کوێ، و پاشن وا دەربکەوێت کە وێنەیەکە لەسەر دیوارێک هەڵواسرابێت.
هێڵ و داڕشتن لای بێک زۆر گرنگن و لە کۆتایدا دەڵێت ئەم هێڵە کەوانەیی و چەماوانە کاری زۆر و هەوڵی بەردەوامی دەوێت.



















هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw