بیرەوەرییەکانی سەر بەرد خەڵاتی فێستیڤاڵی ئەنتاڵیای بەدەستھێنا

12/12/2015    18:35

بیرەوەرییەکانی سەر بەرد خەڵاتی فێستیڤاڵی ئەنتاڵیای بەدەستھێنا 


Cînema

سولی ئۆن وێب

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" خەڵاتی باشترین فیلمی لە ٥٢مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئەنتاڵیا"ی لە وڵاتی تورکیا بەدەستھێنا.

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Stone لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عێراق بۆ ھەشتا و ھەشتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئەکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٦، کە بەرھەمی ساڵی ٢٠١٤ی ھەرێمی کوردستان و ئەڵمانیایە، بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکارە کوردە، "مەمەد ئەکتاش" بەرھەمھێنەری فیلمەکە و ھەروەھا "شیما مەلایی" ئەکتەری سەرەکی ئەم فیلمە لە دوو سانسی جیاوازدا، لەوانە: کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی ٣ی دیسەمبەری ٢٠١٥ لە ھۆڵی سینەمایی "ئاسپاندووس" و کاتژمێر ٥ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی ٤ی دیسەمبەری ٢٠١٥ لە ھۆڵی ژمارە ٦ی سینەما "میگرۆس" لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی نێونەتەوەیی پەنجاو دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئانتالیا" Antalya لە شاری ئانتالیا لە وڵاتی تورکیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵە گرینگەوە خەڵاتی پرتەقاڵی زێڕینی باشترین فیلمی پێبەخشرا.

خەڵاتەکانی دیکەی ئەم بەشەی فێستیڤاڵ بەم شێوەیە ڕاگەیێندرا:

خەڵاتی پرتەقاڵی زێڕینی باشترین دەرھێنان بە سینەماکاری فەلەستینی "ھانی ئەبوو ئەسەد" بۆ دەرھێنانی فیلمی سینەمایی "یا تایر التایر" The Idol بەخشرا.

خەڵاتی پرتەقاڵی زێڕینی باشترین سیناریۆ بە "ئێلێکساندرا ـ تێریس کاینینگ" بۆ نووسینی سیناریۆی "کچی ونبوو" Girls Lost بەخشرا.

خەڵاتی پرتەقاڵی زێڕینی باشترین ئەکتەری ئافرەت بە "ئاڵبا رۆھرواچ" بۆ ڕۆڵ بینین لە فیلمی 
سینەمایی "سۆندی ویرجین" Sworn Virgin بەخشرا.


خەڵاتی پرتەقاڵی زێڕینی باشترین ئەکتەری پیاو بە "حەیدەر شیشمان" بۆ ڕۆڵ بینین لە فیلمی سینەمایی "قەڵەندەر سوگۆگۆ" Kalandar Soğuğu بەخشرا.

خەڵاتی پرتەقاڵی زێڕینی باشترین موزیک بە "ئێلنی کاریندرۆ" و "ئێرێنا پۆپۆڤیک" بۆ سازکردنی موزیکی فیلمی سینەمایی "ئابڵۆقەدراو" Enclave بەخشرا.

خەڵاتی پرتەقاڵی زێڕینی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران بە فیلمی سینەمایی "پاڵەوانانی پایوونیر" Pioneer Heroes لە دەرھێنانی بەخشرا.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئانتالیا" یەکێکە لە کۆنترین فیستیڤاڵەکانی ئەوروپا و ئاسیا و دوورودرێژترین فێستیڤاڵی وڵاتی تورکیا دێتەئەژمار کە نوێنەرایەتیی گرینگترین بەشی مێژووی ١١٠ ساڵەی سینەمای تورکیا دەکات.

پەنجاو دووھەمین خولی ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆر، لەوانە: بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی ١٠ فیلم، بەشی پێشبڕکێی نەتەوەیی ١٢ فیلم، بەشی نمایشی کورتە فیلمی چیرۆکی ١٠ فیلم، بەشی نمایشی فیلمی دیکۆمێنتاریی ١٢ فیلم و چەندین بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: ڕێزلێنان لە تەمەنێک چالاکی ھونەری سینەما لە ئەکتەری ناوداری فەڕەنسی "کاترین دۆنۆڤ" Catherine Deneuve، پێشانگایەک بۆ پازدەھەمین ساڵی کۆچی دوایی ئەکتەری ناوداری تورکیا "کەماڵ سۆنال" یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی سینەمای ئەم وڵاتە و چەندین بەشی دیکە لە ڕۆژانی ٢٩ی نۆڤەمبەر تا ٦ی دیسەمبەری ٢٠١٥ لە شاری ئانتالیا لە وڵاتی تورکیا بەڕێوەچوو.

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمەکانی "ئاسیا لۆس ئانجلێس" لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی تایبەت بەم فیلمە کوردییە بەخشرا.

ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداریی ئەم فیلمانەی کە لە لایەن وڵاتانی جۆراوجۆرەری کیشوەری ئاسیاوە بە ھەشتا و ھەشتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٦ ناسێندراون لە ڕۆژانی ٢٦ی ئۆکتۆبەر تاکوو ٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ لە شاری لۆس ئانجلێس لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.















هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw