سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
بڕیارە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی ١٢ی ٢٠١٥ "ڕۆژانی ئەدەبیات لە ئاکرێ" بەڕیوەبچێت، کە تیایدا چەندین چالاکیی جۆراوجۆری ئەدەبی و هونەری پێشکەش دەکرێت، چالاکییەکانی ڕۆژانی ئەدەبیات لە ئاکرێ ڕۆژانە لە کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە هۆلێ بزافی ڕۆشنبیریی ئاکرێ بەڕێوەدەچێت.
لە ڕاگەێنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ئاکرێدا کە کۆپییەکی بۆ سولی ئۆن وێب نێردراوە، دەربارەی چالاکییەکانی ڕۆژانی ئەدەبیات لە ئاکرێ هاتووە: "چالاکییەکانی ڕۆژانی ئەدەبیات لە ئاکرێ لەماوەی ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، کە ڕۆژانە چالاکییەکان بەسەر دوو بەشی جیاوازدا دابەش دەبن."
چالاکییەکانی ڕۆژانی ئەدەبیات لە ئاکرێ بریتین لە:
ڕۆژی یەکەم ١٥ی ١٢ی ٢٠١٥، بەشی یەکەمی چالاکییەکان:
-خوێندەوەی وتاری دەستپێکی چالاکییەکە
-نماییشکردنی فیلمێکی دیکۆمێنتاری دەربارەی ئاوازدانەری گۆرانیی نەتەوایەتی ئەردەوان زاخۆیی (عیماد ئەحمەد)
-وتنی چەند گۆرانییەک بە ئاوازی عیماد ئاکرەیی لەلایەن هونەرمەند فەرامەرز ئاکرەیی و موزیسیان چیا ئاکرەیی.
بەشی دووەمی چالاکییەکانی ڕۆژی یەکەم:
- کۆڕی شیعریی شاعر کەمال ڕەمەزان
ڕۆژی دووەم ١٦ی ١٢ی ٢٠١٥، بەشی یەکەم:
- بابەتێک بە ناونیشانی "ڕەوشی ئەدەبیات لە ئاکرێ" لەلایەن موستەفا سەلیمەوە پێشکەش دەکرێت
بەشی دووەمی چالاکییەکانی دووەم ڕۆژ:
-کۆڕی شیعریی بۆ شاعیر ئەلەند ئاکرەیی
- وتنی ئەو شیعرانەی ئەلەند ئاکرەیی کە کراون بەگۆرانی لەلایەن گۆرانیبێژ فەرهاد ئاکرەیی و موزیسیان چیا ئاکرەیی
