سولی ئۆن وێب بڕیارە لە ١٦ی ئەم مانگە تا ١٨/٤/٢٠١٦ لە سەنتەری بۆمبیدۆی شاری پاریس میوانداری پێشانگای کارە کۆنەکانی هونەرمەند ئەنسلیم کیفەر بکات، لە بەرهەمی ساڵەکانی ١٩٦٠ یەوە تا کۆمەڵێک کاری ئیستای. بەرهەمەکانی پێک هاتوون لە کۆمەڵێک کاری رەنگی ئاوی و قەڵەمی رەنگاو رەنگ و کۆلاج و هەروەها Innenraum و کە بەرهەمی ساڵی ١٩٨٢ە. جێگەی باسە ئەنسلیم کیفەر لە ٨/٣/١٩٤٥ لە ئەڵمانیا لە دایک بووەو هونەرمەندی نیگارکێش و پەیکەرسازە و هاوڕێی جۆزیف بۆیس و پیتەر دریهەرە ئیستا تەمەنی ٧٠ ساڵە و نیشتەجێی شاری پاریسە. سەرچاوە: blouinartinfo