ژووری ژمارە هەشت

13/12/2015    21:54

ژووری ژمارە هەشت 


Cînema

سولی ئۆن وێب

لە فیلمی ژووری "ژمارە هەشت"دا پیاوێک دەبینین کە بەرەو ژووری زیندان پەلکێشی دەکەن. لە دیمەنی داهاتوودا ژووری زیندانییەک هەیە کە کەسێک لە ژوورەوەیە و پاکەتی شقارتەیەک دەخاتە ئەو چەکمەجەیەی لە بەردەمیەتی. سەرەتا ئێمە ئەوەی دەیزانین ئەوەیە کە ئەم کارەکتەرەی ژوورەوە تەنها زیندانییەکی ترە و زیندانیی دووەم دەبێت لەگەڵیدا بژی، بەڵام ئایا ڕووداوەکان بەو جۆرە دەبن؟

پاش کۆمەڵێک گفتووگۆی بێ وەڵام، زیندانی دووەم پرسیاری سنووقێک دەکات کە لەسەر جێگەی نووستنەکە دانراوە. زیندانیی یەکەم وەڵامی ناداتەوە، بەڵام زیندانیی یەکەم سوورە لەسەر ئەوەی کە دەیەوێت بیکاتەوە هەرچەندە زیندانیی یەکەم هۆشداریی دەداتێ لەوەی کە پاشان پەشیمان دەبێتەوە. سنووقەکە دەکاتەوە. ئەوەی دەیبینێت زیندانێکی هاوشێوەی ئەو ژوورەیە کە ئەوانی تێیدان، سەرەتا وا دەزانێت ئەمە تەنها دروستکراوە بەڵام پاش ئەوەی دەستی دەخاتە ناو سنووقەکەوە ئەوەی دەیبینێت ئەوەیە کە دەستی لە سەقفی ژوورەکەوە دێتە ژوورەوە. 

لێرەوە جیهانە خەیاڵی و ڕاستەقینەکەی کە دەرهێنەر و نووسەر ویستوویانە کاری لەسەر بکەن دەردەکەوێت. جیهانێکی هاوشێوەی جیهانە ڕاستەقینەکە لە سنووقێکی بچووکدا وەک کۆپییەک بۆ ئەو جیهانەی کە بوونی هەیە. لەم جیهانە سوریاڵی و خەیاڵیەدا زیندانیی دووەم بیرۆکەی ئەوەی بۆ دێت کە بە کردنەوەی سەری سنووقەکە بتوانێت هەلێک بدۆزێتەوە تا لە سەقفی ژوورەکەوە بچێتە دەرەوە و خۆی ڕزگاربکات وەک هەموو ئاواتی زیندانیەک، بەڵام ئایا دەتوانێت؟

زیندانی دووەم دەیەوێت لە ژوورەکە بچێتە دەرەوە، بەڵام لەگەڵ هاتنە دەرەوەی ئەویشدا کارەکتەری هاوشێوەی ئەو لە سنووقەکە دێتە دەرەوە بەڵام زیندانیی یەکەم بە پاکەتی شقارتەکە دەیگرێت و ناهێڵێت بڕوات. ئەمە دەمان گەڕێنێتەوە بۆ دیمەنی یەکەم، ئەو کاتەی زیندانیی یەکەم دەبینین خەریکی پاکەتێکی شقارتەیە و جوڵەشی هەیە. پێمان دەڵێت کە پێشتریش کەسێکی تر هەبووە هەوڵی ئەوەی داوە کە لەم ژوورەدا هەڵبێت،کەواتە دەبێت زیندانیی یەکەم کێ بێت؟

لە دیمەنی دواتردا ئەوە دەبینین کە زیندانیی یەکەم داوای ئەوە دەکات زیندانیی دواتر بهێننە ژوورەوە کەواتە بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە زیندانیی یەکەم بەشێکە لە کارمەندانیی زیندانیەکە و چارەنووسیی زیندانیەکان بەرەو هەمان نادیاری دەبات.




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw