سولی ئۆن وێب
ئەمڕۆ ۱۳ی ۱۲ی ۲٠۱٥ کۆمەڵەی ٦۸ چوارەم سیمیناری لە یەکەمین زنجیرە سیمیناری پێشکەش کرد لە سکوڵی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی، لەژێر ناونیشانی (کاریگەری تەکنەلۆژیا لەسەر پرۆسەی فێربوون) لەلایەن د. نەزاکەت حەمەسەعید، مامۆستای بەشی ڕاگەیاندن. تێیدا باسی لە گرنگی و سودی تەکنەلۆژیا کرد لە پرۆسەی خوێندن و هەروەها لایەنە خراپەکانی خستەڕوو.
جێی باسە پێنجەم و دوا سیمیناری یەکەمین زنجیرە سیمیناری کۆمەڵەی ٦۸، ڕۆژی سێشەممەیە کاتژمێر ۱۲:۳٠ی نیوەڕۆ لە سکوڵی یاسا و ڕامیاری زانکۆی سلێمانی، تێیدا بابەتی (پەیوەندی زانکۆ بە بازاڕەوە) لەلایەن زەردەشت خالید پێشکەش دەکرێت.