سولی ئۆن وێب هونەرمەندی ئێرانی شیرین ئەبیدینارد دروستکەری نێوان ساتەکانی زەمەنی جیاوازە وەک مێژوو لە کۆنتێکستی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ لە کارەکانیداو هەروەها دیمەنی سروشتی و پەیکەر و بیناسازی رۆڵێکی کاریگەر و دیاری هەیە . زەوی و ئاسمان ژینگەو شار بابەتی گرنگن بۆ شیرین کە دەبێت کاری لەسەر بکات و دەرئەنجامی هەبێت لە کارەکانیدا . لەم کارەیدا لە رێگەی وێنە دانەوەوە لە ئاوێنەدا جەخت لەسەر گرنگی پێدانی جێگیر کردن و بایەخی گەورەکردنی هێزو رووناکی دەدات کە هەندێکجار ناتوانین بەدەستی بهێنین. لە کۆنتێکستی بیناسازی نوێدا و کاریگەر بە منارەی بابل و بنیاتی بە کەرەستەی نوێ، بنیاتنانەوەی مێژووی کۆن و نوێ لە جیهانی ئێستادا. کارەکە گفتوگۆیەکی نێوان مرۆڤ و ژینگەیە لە وێنای گۆرانکاری بەردەوامدا، سەبارەت بە رێکخستنەوەی شار و رێکخستن و کارلێکردن لەگەڵ وێنەو جوڵەی جیاواز و بەریەککەوتنی خەڵک . کاتێکیش دەیانخەیتە کۆنتێکستی ژینگەوە گۆرانکاری روودەدات لە نێوان جوڵەو کاتی کەشی ئێستایدا.