سولی ئۆن وێب دیزاینێکی نوێی دیزاینەری هۆڵەندی لێکس بۆت بە ناونیشانی دیزاینی نمونەیی دواڕۆژ، کارەکە بە سێ پارچە کراوەو یاری پێکراوە لە نێوان راستی و خەیاڵ . دواجار فۆرمێک دەبینیت دروستکراوە لە بەرد ی رەش و شوشەی گەورەی رەش ، ئەمە بنیاتێکی ناوەکییە بۆ گفتوگۆکردن لە نێوان سروشت و نا سیستەمی ئەندازەیی بریقەدار. لێکس لە میانەی خستنە رووی دیزاینی ساڵ لە پێشانگای گەورەی دیزاینی میامی کارەکەی نمایش کردو پاشان وەک بەرهەمی ناوماڵ پەسەند کراو بووە هۆکارێک کە زۆرینەی داواکاری لەسەر بێت.