سولی ئۆن وێب
تێکڕای پلەی گەرمی مانگی کانونی دووەم لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید 3 پلە ژێر پلەی سفری سەدییە، کە ئەمەش زۆر ساردە و پێویستی بەخەرجیەکی زۆرە بۆ گەرمکردنەوە، هەروەهاچاندنی رووەکیش تێیدا قورسە. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە چارلی ساسیلۆتۆ و ماری گرامەر خاننویەکی شووشەیی گەورەیان دروستکردووە و ماڵەکەیان لە ناویدا دروستکردوە کە دەکەوێتە ناوەڕاستی خانوەکەوە.
خانووە شووشەییەکە لە رۆژدا بەهۆی خۆرەوە گەرم دەبێت و لە شەویشدا بەهۆی گەرمی چینە بەردی ژێر خانوەکەوە بە گەرمی دەمێنێتەوە.
سەربانەکەیان باشترین شوێنە لە ماڵەکەدا، شوێنێکە بۆ یاریکردنی کوڕەکەیان بۆ خۆخستنە بەر خۆر، چێژ وەرگرتن لە خوێندنەوە لە شوێنێکدا کە تەنها ماڵی سروشتی دەتوانێت دروستیبکات.
ئەم خێزانە خێزانێکی تێگەیشتوون کە هەوڵ دەدەن لە ژینگەیەکی خۆژنێیدا بژین. ئاوی باراناو کۆدەکەنەوە بۆ دابێنکردنی پێداویستی ناوماڵ و ئاودانی رووەکەکان. پاشەڕۆی مەتبەخ و باخەکەیان دووبارە کۆدەکەنەوە و دەیکەنەوە بە بەشێک لە سستەمە ژینگە پارێزەکەیان.
بە پێی کۆمپانیاکانی فەیر " سستەمی زێرابەکە لەوەوە دەستپێدەکات کە هێڵی تەوالێتەکان جیادەکاتەوە و ئاوەکە بە کۆمەڵێک ئامێر و فلتەردا تێدەپەڕێت بۆ پاکردنەوە و کۆکردنەوەوەی پاشماوەکەی"...
لە ناو خانوەکەدا تەماتە و هەنجێر و سەوزە و ترێ هەندێک رووەکی تریش دەڕوێنرێن کە بەرگەی کەشی ئاسایی ئەو شوێنە ناگرن...
بەپێی وتەکاتی چارلز ساسیلۆتۆ کە خودی خۆی ئەندازیارە " ترس نییە لە شکاندنی شووشەکە، چونکە شووشەکە شووشەیەکی "ئەمنیە" و بەشێوەیەکی تیۆری ناشکێنرێت، بەڵام ئەگەر توشی شکان هات دەبێت بە پارچەی بچوک و زیان بە کەس ناگەیەنێت"

