سۆلی ئۆن وێب
ڕۆمانی "په‌ڕه‌سێلکه‌کانی کابول" له نووسینی یاسه‌مینه خه‌زرا و له وه‌رگێڕانی تارا شێخ عوسمان یه‌کێکه له ناودارترین ڕۆمانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی جیهان که نوسه‌ری ناوداری ئه‌لجه‌زایه‌ری "محه‌مه‌د مۆڵێسهۆڵه" نووسیویه‌تی، ئه‌و نووسه‌ره‌ی که له جیهانی ئه‌ده‌بدا به نازناوی ژنانه‌ی"یاسمه‌ین خه‌زرا"وه ناسراوه.
محه‌مه‌د یه‌کێک بووه له ئه‌فسه‌ره پایه‌به‌رزه‌کانی سوپای ئه‌لجه‌زایه‌ر و دواجار بۆ فه‌ڕه‌نسا شار به‌ده‌ر ده‌کرێت و به هۆی خۆشاردنه‌وه‌وه له ژێر ناوی "یاسه‌مینه خه‌زرا" کتێبه‌کانی بڵاوده‌کاته‌وه. ڕۆمانی "په‌ڕه‌سێلکه‌کانی کابول" ده‌رباره‌ی ژیانی تراژیکی دوو پیاوی کابولییه که هه‌وڵێکی بێ وچان ده‌ده‌ن تاکوو رووداوه کاره‌ساتباره‌کانی کابول عه‌قڵ و هۆشیان لێنه‌ستێنته‌وه.
قاره‌مانی یه‌که‌می ڕۆمانه‌که، موحسین ناوێکه که به‌ر له هێرشی وێرانکه‌ری سۆڤییه‌ت و له‌ناوچوونی چینی خوێنه‌واری ئه‌فغانستان، بازه‌رگانێکی به‌ناوبانگی کابول بووه و ژیانێکی خۆشی هه‌بووه و ئیسته دوای ئه‌و هێرشه ماڵوێرانه، ئه‌فغانستان له ژێر چنگی قه‌سابه‌کانی سه‌له‌فییه‌کانی تالیبانه و مه‌حسین ڕه‌جاڵی پاروویه‌ک نانی شه‌وه و ژنه جوانه‌کشی ده‌بێت به ناچار به‌بورقه‌وه بێته ده‌ره‌وه. عه‌قتیش موجاهیدێکی ئیسلامی بووه که ئێسته له سایه‌ی سه‌ری حکوومه‌تی تاڵبانه‌وه پله‌ی پاسه‌وانی کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی له ئه‌ستۆیه که بۆ له سێداره کێشان و به‌ردباران ده‌برێنه سه‌نته‌ری شاری کابوله‌وه. ڕۆمانه‌که به به‌ردباران کردن و کوشتنی ژێنک به تاوانی زینا کردن ده‌ست پێده‌کات و به له‌سێداره کێشانی ژنێکی دیکه به تاوانی کوشتنی پیاوێک ته‌واو ده‌بێت.
ڕۆمانی "په‌ڕه‌سێلکه‌کانی کابول" ئێستا یه‌کێکه له پڕفرۆش‌ترین ڕۆمانه‌کانی ماڵپه‌ڕه‌ی ئامازۆن. ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مریکی، نیۆیۆرکێر ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕۆمانه ده‌نووسێت: نووسه‌ر ئارام و هێدی هێدی چیرۆکه‌که‌مان بۆ باس ده‌کات و به‌م زمانه هێمنه‌وه ئه‌وپه‌ڕ و لووتکه‌ی ده‌مارگرژی سه‌رده‌می سه‌له‌فییه‌کانی تالیبانمان بێ هیچ که‌م و کۆڕی و سڕینه‌وه‌یه‌ک ده‌خاته به‌رده‌ست.
ئه‌م ڕۆمانه له‌م حه‌فه‌ته‌یدا و به وه‌رگێڕانی ڕه‌وانی تارا شێخ عوسمان له لایه‌ن نه‌شری غه‌زه‌ڵنووسه‌وه ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کراوه.