سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
بڕیارە ڕۆژانی ١٧ و ١٨ی ٢٠١٥ کە دەکاتە سبەی و دوو سبەی شانۆیی "شەرەف" لە نووسین و دەرهێنانی نیهاد جامی لە شاری هەولێر و لەنێو هۆڵی بەرێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارە نماییش بکرێت.
دەربارەی شێوازی کارکردنیان لەم نماییشەدا، نیهاد جامی نووسەر و دەرهێنەری شانۆییەکە بە سولی ئۆن وێبی راگەیاند: "كاركردنی من له‌ته‌ك ده‌ق له‌سه‌ره‌تاوه تێكستێكی نووسراو هه‌بوو، به‌ڵام تێكستێك نه‌بوو هه‌موو متمانه‌یه‌كی له‌سه‌ر ده‌یالۆگ بێت، به‌ڵكو تێكستێك بوو له‌سه‌ر بونیادی وێنه و ده‌نگی بنیات نرابوو، ئه‌وه دیسان ته‌نیا وه‌ك زه‌مینه‌یه‌ك بوو، چونكه دواتر وشه‌كان ملكه‌چی كاتی پرۆڤه ده بوون وێنه‌كان تێكده‌شكان و ئه‌كته‌ر سه‌ر له‌نوێ ده‌بووه رووبه‌ری له‌دایكبوونی وێنه‌یتر. كاره‌كته‌ر ده‌مرد و له‌ناو گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ویتردا زیندوو ده‌بۆوه."
ڕوونیشیکردەوە: "من لەم کارەدا به‌دوای شێوازێكی شانۆیی ناگه‌رێم به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ تیگه‌یشتنی خۆم بۆ شانۆ بخه‌مه ڕوو، ئه‌وه‌ش وای كردووه كاری من جیاوازیه‌كه‌ی له‌وه بێت كه په‌یوه‌سته به عه‌قل و بیركردنه‌وه‌ی منه‌وه، ده‌شێت قسه‌ی جیاواز هه‌ڵبگرێت تا ئاستی ئه‌وه‌ی كه چۆن هه‌ولبدەین ئه‌و فۆرمه‌ی بیركردنه‌وه له‌ناو فۆرمێكی شانۆیی ئه‌لته‌رناتیڤ بنیات بنێین، هه‌لبه‌ت ئه‌و فۆرمه گرنگی خۆی هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا بیری لێناكه‌مه‌وه، چونكه ده‌زانم بیركردنه‌وه‌كان دواجار بۆخۆیان فۆرمی سه‌ربه‌خۆی نماییشن كه فۆرمێك له ئه‌ویتر ناچێت، دێته بوون."

