سولی ئۆن وێب
ڕۆژی ١٦ی دیسەمبەر خەڵاتەکانی خولی ١٢هەمینی فێستیڤاڵی فیلمی دوبەی ڕاگەیەندران. ئەم فێستیڤاڵە لە ٩ی مانگەوە تا ١٦ی ئەم مانگە بەردەوامبوو کە تیایدا دەرهێنەری کورد "ڕزگار حسێن" بە کورتە فیلمی "The Boss" خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەو فێستیڤاڵەی بەدەستهێنا.
لە بەشی خەڵاتەکانی موهری ئیماڕاتدا، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ئیماڕاتی "ناسڕ ئەلزەهەری" خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بۆ فیلمەکەی "A Tale of Water, a Palm Tree and Family" بردەوە.
خەڵاتی ئومنیەی فێستیڤاڵەکەش دەرهێنەری ئیماڕاتی ئەمنە ئەلنوەیس خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئیماڕاتی بەدەستهێنا.
خەڵاتی باشترین فیلمی ئیماڕات درایە "Going to Heaven" ی دەرهێنەر "سەعید سەلمین".
لە خەڵاتەکانی موهری ئیماڕاتدا بۆ فیلمی کورت، "Peddiers"ی دەرهێنەری سعودیی "هیند ئەل فەهاد" خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەرانی بەدەستهێنا.
خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی خلیج بەخشرایە دەرهێنەری کوردی کوردستانی عێراق "ڕزگار حسێن" بۆ فیلمی "The Boss".
هەروەها لە بەشی کورتە فیلمی موهریشدا فیلمی "Mariam"ی دەرهێنەری سعودی "فەیزا ئەمبا" خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەرانی بەدەستهێنا.
باشترین کورتە فیلمی موریش بەخشرایە فیلمی "Ave Maria"ی دەرهێنەری فەڵەستینی "باسیل خەلیل".
هەروەها خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بەخشرایە "مینا شەلەبی" لە فیلمی "Nawara". ئەکتەری تونسیی "تونسی عەبدەلی" خەڵێتی باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵیکەی بەدەستهێنا لە فیلمی "Borders of Heaven".
بۆ خەڵاتی باشترین دەرهێنەریش، مەحموود سلێمانی میسڕیی خەڵاتەکەی بەدەستهێنا بۆ فیلمی "We Have Never Been Kids". فیلمەکە هەروەها خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی دۆکومێنتەری موهری بەدەستهێنا.
"Let Them Come" لەلایەن دەرهێنەری فەڕەنسیی-جەزائیرییەوە "سالم براهیمی" خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەرانی بەدەستهێنا.
خەڵاتی باشترین درێژە فیلمی موهریش بەخشرایە فیلمی "As I Open My Eyes"ی دەرهێنەری تونسیی "لەیلا بوزید".
سەرچاوە: Ahram.org