ڕۆژی ئاڵای کوردستان

17/12/2015    17:00

ڕۆژی ئاڵای کوردستان 


Têkst

سولی ئۆن وێب

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٧ی دیسەمبەر، ڕۆژی ئاڵای کوردستانە. ئاڵای نەتەوەیی کوردستان بۆ یەکەمینجار لەلایەن کۆمەڵەی خۆیبوونەوە بەکارهێنراوە تاوەکو کورد ناسنامەی خۆیان لە دژی داگیرکاری عوسمانیەکان نیشان بدەن. هەر لەژێر ئەو ئاڵایەشدا بۆ یەکەمینجار کۆمەڵەی خۆیبوون یەکەمین حکومەتی کوردیان لە تاراوگە دروستکرد لە ساڵی ١٩٢٧ و تا ساڵی ١٩٣٢ جەنگیان بەرپاکرد لە دژی حکومەتی داگیرکاریی ئەو ناوچەیەدا تاوەکو سەربەخۆیی کوردستان بەدەست بهێننەوە کە لە ساڵی ١٨٤٨ەوە لەدەستیان دابوو.

لە ساڵی ١٩٤٦ لەگەڵ دروستبوونی کۆماری مەهاباددا، لەلایەن پەرلەمانەوە ئەم ئاڵایە بە ئاڵای ڕەسمی کۆمارەکە هەڵبژێردرا. لەو کاتەوە ئەم ئاڵایە لەلایەن زۆرینەی هێز و حیزبە سیاسیە کوردییەکان و بزووتنەوەکانەوە بەکارهاتووە بۆ دەربڕینی پێناسەی نەتەوەیی کورد. 

کورد بەهۆی بەرزکردنەوەی ئەم ئاڵایە و دەربڕینی ناسنامەی خۆی ملیۆنان شەهیدی داوە، هەر لە شۆڕشەکانی کۆمەڵەی خۆیبوون دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی عوسمانی، شۆڕشی قازی محەمەد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەستپێکردنی شۆڕشی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە باکوری کوردستان کە تا ئێستاش بەردەوامن لە خەباتیان بەرامبەر بە داگیرکاریەکانی تورکیا بۆ ئەو پارچەیەی کوردستان. هەروەها کورد لە باشووری کوردستان چەندینجار لەژێر ئەم ئاڵایە و خەباتی حیزبە سیاسیەکانیدا تووشی کوشتن و بڕین بووەتەوە. کورد لە ساڵی ١٩٨٨ چەندین هەزار شەهیدیدا لە پڕۆسەی ئەنفال و هەڵەبجەدا. لەژێر هەڵکردنی ئەم ئاڵایەدا کورد کۆڕەوی ساڵی ١٩٩١ی کرد، کە تیایدا هەموو هاوڵاتیانی کوردستان ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و بەرەو سنوورەکان بەڕێ کەوتن لە ترسی پەلامارەکانی حکومەتی بەعس. 

کورد تا ئێستاش لەژێر ئەم ئاڵایەدا هەڕەشەی لێدەکرێت و ناهێڵرێت بە ئازادی ناسنامەی نەتەوەیی خۆی نیشان بدات لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا.


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw