وه‌رگێرانی: ڕێژه‌ن جه‌مال
جۆزێت فیراڵ: هیچ تیۆره‌یه‌ك له‌باره‌ی نواندنه‌وه بوونی هه‌یه؟
ئاریان منوشكین: بڕوام وایه هیچ تیۆره‌یه‌كی نواندن له‌ئارادا نییه، به‌ڵكو له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه هه‌یه كۆمه‌ڵێك ڕێسایه‌و ئێمه ده‌توانین بیاندۆزینه‌وه، له‌ناویشیاندا چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش له‌و ڕێسایانه‌دا بوونیان هه‌یه.
جۆزێت فیراڵ: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕابردوو، ئه‌و یاسایانه چین كه شانۆ له‌جیهاندا به‌ڕێوه ده‌به‌ن؟ دیاره كه موماره‌سه‌كردنی شانۆ له‌ڕۆژهه‌ڵات‌و ڕۆژئاوادا مافێكی گه‌ردونییه، ته‌نانه‌ت (ته‌كنیك) له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه جیاوازی هه‌یه، یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كان چین؟
ئاریان منوشكین: (به‌پێكه‌نینه‌وه) تۆ ده‌ته‌وێت له‌یه‌كێكیاندا سنوردارم بكه‌یت؟ ئه‌وه بابه‌تێكی زۆر ته‌مومژاوی‌و زۆریش ناجێگیره، من بڕوام وایه شانۆ بۆ ئه‌كته‌ر هونه‌رێكه له (ئێستا)دا، هیچ ڕابردوویه‌كی نییه، وه‌ك چۆن هیچ داهاتوویه‌كیشی نییه، هونه‌رێكه له‌ئێستادا، ئه‌وه ڕێساكه‌یه. كاتێك خوێندكارێك ده‌بینم سه‌رقاڵی كاركردنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به (میتۆدی ستانسلافسكی) ناسراوه، من توشی سه‌رسوڕمان ده‌بم له‌وه‌ی چۆن ئه‌و هه‌موو كاته ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕابردوو، به‌دڵنیاییه‌وه ستانسلافسكی باس له‌ڕابردووی كاره‌كته‌ر ده‌كات: له‌كوێوه هاتووه؟ چی ده‌كات؟، به‌ڵام خوێندكاره‌كان ناتوانن (ئێستا) بدۆزنه‌وه، تۆ له‌من ده‌پرسیت یاساكان چین؟ به‌ڵام من هه‌موو ڕۆژێك له‌پڕۆڤه‌دا له‌خۆم ناپرسم "شانۆ چییه؟" ئێمه زیاتر به‌ره‌و لێكۆڵینه‌وه له‌چۆنیه‌تی سه‌ركه‌وتنی ساته‌وه‌ختێكی شانۆیی ده‌ڕۆین.
جۆزێت فیراڵ: ده‌رباره‌ی دروستكردنی كاره‌كته‌ر: ئێوه به‌ته‌نها كاره‌كته‌ر دروستده‌كه‌ن یاخود به‌كۆمه‌ڵ، یان له‌ئه‌نجامی گفتوگۆكانه‌وه كاره‌كته‌ر دروستده‌بێت؟
ئاریان منوشكین: هیچ شتێك به‌ته‌نها دروست ناكرێت, كاره‌كه‌مان سه‌ره‌تا له‌نواندنه‌وه دروستده‌بێت، ئێمه هیچ كاتێك كاره‌كانمان له (ئۆفیس)دا ته‌واو نه‌كردووه، به‌ڵكو یه‌كجار شانۆنامه‌كه ده‌خوێنینه‌وه‌و بۆ ڕۆژی دواتر ده‌چینه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ بۆ پراكتیككردنی، سه‌رجه‌م ئه‌كته‌ره‌كان ده‌توانن بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یاخود چه‌ند مانگێك، سه‌رجه‌م كاره‌كته‌ره‌كان تاقیبكه‌نه‌وه، ئه‌كته‌ره‌كان جلوبه‌رگێكی كۆنیان بۆ خۆداپۆشین له‌به‌ردایه‌و ده‌ستپێده‌كه‌ین، بۆیه پێویسته له‌ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه شانۆمان هه‌بێت.
جۆزێت فیراڵ: هیچ خاڵێك هه‌یه وه‌ك سه‌رچاوه‌یده‌ستپێكردن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ری؟ ئایا ئه‌كته‌ره‌كانت سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی به‌شێوه‌ی ئیرتیجال ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له‌یاده‌وه‌ریاندا هه‌ڵده‌گرن، یاخود ئێوه زیاتر پشت به‌كه‌شفكردنی شتی نوێ ده‌به‌ستن؟
ئاریان منوشكین: له‌پڕۆڤه‌دا كاتێكمان بۆ كه‌شفكردن هه‌یه، به‌ڵام شته نوێیه‌كان جێگیرده‌كرێن ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی باش بن، یه‌كێك له‌ڕێسا گرنگه‌كان لای ئێمه ئه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی كه‌شفده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی چه‌سپیوو له‌یاده‌وه‌ریدا هه‌ڵبگیرێت، ده‌بێت بزانین سه‌رجه‌م كاره‌كته‌ره‌كان ڕۆحێكی ته‌واویان هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ده‌گوترێن په‌یوه‌ندییان به‌سه‌رجه‌م كاره‌كته‌ره‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌موو شته‌كان یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوون، گه‌ر به‌و شێوه‌یه نه‌بێت ئێمه ناچینه پێشه‌وه.
جۆزێت فیراڵ: زۆرێك له‌ده‌رهێنه‌ره‌كان له‌شانۆی ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌دوای نه‌ریته‌كاندا ده‌گه‌ڕێن، تۆش به‌هه‌مان شێوه له‌شانۆی خۆردا ئیلهامت له‌شانۆی ئاسیا وه‌رگرت، بۆ چ شتێك گه‌ڕایت؟
ئاریان منوشكین: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وێ سه‌رچاوه‌ی شانۆیه، پێویسته بۆ گه‌ڕانه شانۆییه‌كانمان بچینه ڕۆژهه‌ڵات، ئارتۆ ده‌ڵێت: "شانۆ هونه‌رێكی ڕۆژهه‌ڵاتییه"، بیرۆكه‌كه‌ی ئارتۆ دورتر ده‌ڕوات، ئه‌و ناڵێت "چه‌ند تیۆره‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ن، كه شایه‌نی گرنگی پێدانن" به‌ڵكو ده‌ڵێت "شانۆ هونه‌رێكی ڕۆژهه‌ڵاتییه" بۆیه من بڕوام وایه ئارتۆ ڕاستده‌كات، من به‌ئه‌كته‌ره‌كان ده‌ڵێم بڕۆن له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا بۆ هه‌موو شتێك بگه‌ڕێن، بۆ ئه‌فسانه‌و واقیع، ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه، شانۆی ڕۆژئاوا ته‌نها كۆمیدیای (دیلارتێ)ی هه‌یه.
جۆزێت فیراڵ: چۆن ئه‌كته‌ره‌كانت هه‌ڵده‌بژێریت؟
ئاریان منوشكین: چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئه‌كته‌ره گه‌نجه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌م، له‌وێشدا فرسه‌تێكی زۆرم بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌كته‌ره‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها وۆركشۆپ ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌یه، به‌ڵام تاكه ڕێگه نییه، چونكه من به‌ته‌نها له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه ناڕوانمه هه‌ڵبژاردنی ئه‌كته‌ر، من نازانم چۆن ئه‌كته‌ره‌كان هه‌ڵده‌بژێرم، به‌ڵام به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌بژێرم كه كاریگه‌ریم له‌سه‌ر داده‌نێن، دانانی كاریگه‌ری له‌ڕێگه ئینسانییه‌كه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه هونه‌رییه‌كه‌وه كاریگه‌ریم له‌سه‌ر دانێن، ئه‌و خه‌ڵكانه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌ڵده‌بژێرم كه ڕامده‌كێشن به‌لای خۆیاندا، بۆ نمونه كه‌سێك به‌هێز دیاره، كه‌سێكی دیكه خه‌یاڵپڵاو دیاره، كه‌سێكی دیكه دڵخۆش، به‌و جۆره.
جۆزێت فیراڵ: تۆ ده‌ڵێیت پێوسته ده‌رهێنه‌ره‌كان وۆركشۆپ بۆ ئه‌كته‌ره‌كانیان بكه‌نه‌وه، ئایا به‌و هۆیه‌وه‌یه كه ڕاهێنانی ئه‌كته‌ر له‌ناوه‌ندی خوێندنه‌كه‌یدا به‌ته‌نها به‌س نییه؟
ئاریان منوشكین: به‌ڵێ، چونكه به‌ته‌نها ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌س نین، لێره (له‌فه‌ره‌نسا) دوو یاخود سێ قوتابخانه‌ی نوێ هه‌ن، كه ساڵانه (30 بۆ 40) خوێندكار وه‌رده‌گرن، له‌وێ به‌ته‌نها ده‌خوێنن‌و كارناكه‌ن، ئه‌وه‌ش واده‌كات توانای ڕاهاتن له‌ده‌ست بده‌ن*.
ئاریان منوشكین یه‌كێكه له‌دیارترین ده‌رهێنه‌ره‌كانی ئێستای فه‌ره‌نسا‌و دامه‌زرێنه‌ری (شانۆی خۆر)ە لە ساڵی ١٩٦٤.