سولی ئۆن وێب
وەرگێرانی: تافان نەجات
بە درێژایی سی ساڵی رابردوو وێنەگری ئەمەریکی گریگ گۆرمانGreg Gorman وێنەی هەندێک لە بەناوبانگترین کەسەکانی جیهانی گرتووە.
ئەو وێنەی ئەستێرەکانی هۆلیوود Elton John و Leonardo DiCaprio و Julianne Moore و هەروەها ئەفسانەی رۆکی وەک Mick Jagger و Lggy Pop ی گرتووە.
پێشانگایەکی 25 وێنەیی ئێستا لە مۆزەخانەی فۆتۆگرافی لە بەرلین نمایش دەکرێت.
وێنەکانی زۆر گەرمە.
" من هەوڵدەدەم کاتێکی زۆر لەگەڵ ئەو کەسانە بەسەر بەرم کە وێنەیان دەگرم" هەروەها دەشڵێت " پێویست دەکات بە ئاست بەرز ببمەوە یاخود نزم ببمەوە لەگەڵیان بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندیەک دروست ببێت و هەست بە دڵنیایی بکەن، تا بروایان بەدەست بهێنم و برواش شتێکی زۆر گرنگە. هەروەها هەوڵدەدەم زۆر بەشداریان بکەم لە گرتەکەو تا هەست بکەن وەک بەشێکن لە تیمەکە. کاتێک هەلی ئەوەیان دەست دەکەوێت کە دەبینن من چی دەکەم ئاسانتر دەبێت بۆ ئەوان تا ئارام بن و زیاتر بکرێنەوە".
گۆرمان باشتر ناسراوە بە وێنە رەش و سپیەکانی بۆیە ئەمە یەکەمجارە کە وێنەکانی بە رەنگ دەردەکەوێی لە ئەڵمانیا.
پێشانگاکەی گۆرمان شان بەشانی فاشیۆن شوتی هێڵموت نیوتۆن Helmut Newton نمایشدەکرا.
نیوتۆن لە ساڵی 1920 لە دایک و باوکێکی جولەکە لە بەرلین لەدایک بووە، وەک یاریدەدەرێکی فۆتۆگرافەر لە بەرلین کاری کردووە پێش هەستانی نەتەوەی کۆمەڵایەتی لەژێر دەستی ئەدۆلف هیتلەر و وای لە خێزانەکەی کرد بۆ ئوسترالیا را بکەن.
دوای جەنگ گەرایەوە بۆ ئەوروپا، وەک وێنەگرێکی فاشیۆن بۆ Vogue لە پاریس کاری کرد. وەک یەکێک لە باشترین فۆتۆگرافەرەکانی بواری فاشیۆن و شێوازی ژیان دەناسرێت.
پێشانگاکە زیاتر لە 500 وێنە لە خۆدەگرێت و تەنها بۆ دەرخستی تواناو کارامەیی فۆتۆگرافی هونەرمەند نییە بەڵکو لێکۆلێنەوەو پشکنینە لە ئاراستەی فاشیۆن زیاتر لە چەند دە ساڵێک.
دەتوانرێت وێنەکانی گۆرمان و نیوتۆن لە مۆزەخانەی فۆتۆگرافی لە بەرلین ببینرێت تا 22 ئایاری ساڵی داهاتوو.