سولی ئۆن وێب وێرای قه‌یرانی دارایی و دابڕانیان بۆ ماوه‌یه‌ك له كاری شانۆیی ( ناوه‌ندی هونه‌ری هه‌نگاوی ڕانیه ) جارێكی تر به گڕو تینێكی زیاتر و كاستێكی نوێ و گه‌نجانه به شانۆیی ( چه‌پڵه‌مان لێدا ؟! ) دێنه‌وه سه‌ر شانۆ. له نوسینی و ده‌رهێنانی ( فریاد ڕه‌حمان ) و یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر ( سابیر قادر ) به‌رجه‌سته‌كردنی ( كوێستان سالار ، ڕامیار موسی ، زانا ، ڕابه‌ر عه‌بدوڵڵا ، ڕه‌وێن عوسمان ، ئاكام سدیق ) ه ماكیاژ ( فریاد ڕه‌حمان ) و موزیك ( هێور ئیبراهیم ) و سینۆگرافیا ( محمد عه‌بدوڵڵا ) ه . شایه‌نی باسه نمایشه‌كه باس له ئێستای كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كات و شێوازی شانۆیه‌كه‌یه له‌سه‌ر ڕێبازی ( ستانسلافسكی ) ه ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه پێكردن بێت ئه‌م به‌رهه‌مه شانۆیه لایه‌ن هیچ كه‌س و لایه‌نێك هاوكاری نه‌كراوه به‌ڵكو كاستی شانۆله‌سه‌ر گیرفانی خۆیان هه‌ڵساون به دابین كردنی پێداویستیه‌كانی نمایش و خۆبه‌خشانه كاره‌كانیان ئه‌نجام داوه . هه‌روه‌ها ماوه‌ی ( 2 ) مانگه سه‌رقاڵی پڕۆڤه و ڕاهێنانن له ئێستادا له كاتی نمایش كردن نزیك بوونه‌ته‌وه له ڕانیه نمایش ده‌كرێت.