فیلمی (Mustang) خولی دووەمی دەنگدانی ئۆسکاری بڕی

19/12/2015    14:50

فیلمی (Mustang) خولی دووەمی دەنگدانی ئۆسکاری بڕی 


Cînema

سولی ئۆن وێب

فیلمی "Mustang"ی کچە دەرهێنەری تورک "Deniz Gamze Erguven" و نێردراوی فەڕەنسا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی ئۆسکار، خولی دووەمی دەنگدانەکەی بڕی.

فیلمی "Mustang" بەرهەمی فەڕەنسا و تورکیایە و هەڵبژێردراوی فەڕەنسایە بۆ ٨٨ەمین خولی ئۆسکار کە تیایدا هەشتا فیلم لەلایەن وڵاتە جیاوازەکانەوە نێردراون. وێبسایتی تایبەتی ئەکادیمیای زانستیی ئۆسکار لە ڕۆژی پێنجشەممە نۆ فیلمی ڕاگەیاند کە ئەوانیش کێبڕکێ دەکەن تاوەکو لە لیستی کۆتاییدا بمێننەوە و خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی ئۆسکار بەدەست بهێنن.

فیلمەکانی تر کە لەلایەن ئۆسکارەوە هەڵبژێردراون بریتین لە "Son of Saul" ی هەنگاریی کە بریتییە لە یەکەمین فیلمی دەرهێنەر “Laszlo Nemes”، هەروەها فیلمی بەلجیکیی "The Brand New Testament"، فیلمی کۆڵۆمبیی "Embrace of the Serpent"، فیلمی دانیمارکیی"A War"، فیلمی ئەڵمانیی "Labyrinth of Lies"، هەروەها فیلمی ئەردەنیی "Theeb" توانی لە لیستی نۆ فیلمی کۆتاییدا جێی خۆی بکاتەوە.

بڕیارە کاندیدەکانی کۆتایی ٨٨ەمین خولی ئۆسکار لە ١٤ی جەنیوەری لە بێڤەرلی ئاشکرا بکرێت.

فیلمی "Mustang" کاندیدی باشترین فیلمی بیانیشە بۆ ٧٣هەمین خولی گۆڵدن گڵۆب کە لە ١٠ی جەنیوەریدا بڕیارە براوەکان ڕابگەیەنێت.

سەرچاوە: TodaysZaman








هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw