ناوەندی غەزەلنووس ٦ کتێبی نوێی بڵاوکردەوە

21/12/2015    01:27

ناوەندی غەزەلنووس ٦ کتێبی نوێی بڵاوکردەوە 


Têkst

سولی ئۆن وێب

دوێنێ شەممە ۱۹ی ۱۲ی ۲٠۱٥، لە ناوەندی غەزەلنووس، لە شاری سلێمانی مەراسیمی بڵاوبوونەوەی ٦ کتێبی نوێ بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی خوێنەران و وەرگێڕەکان بۆ قسەکردن لەسەر کتێبەکان و واژۆ کردنیان لەلایەن وەرگێڕەکانەوە.

مامۆستا حەمەکەریم عارف وەرگێڕی کتێبی "یادگارییەکانی خانەی مردووان"ی دۆستۆیفسکی دەربارەی گرنگی کتێب و پێشوازیکردنی کتێب لەو جۆرە مەراسیمانەدا کرد، و وتی؛ "میللەت کە کتێبی نەبوو، واتە لەدەرەوەی مێژووە و بارە بەسەر دونیاوە" و لەباسی خوێنەردا باسی لە گرنگی بوونی خوێنەری ڕەخنەگر کرد و وتی: "خوێنەری ڕەخنەگر، ئەدەبی گەورە دروست دەکات."
 
کتێبە نوێیەکان: ۱ـ یادگارییەکانی خانەی مردووان، نوسینی فیۆدۆر دۆستۆیفسکی، وەرگێڕانی مامۆستا حەمەکەریم عارف
۲ـ قارەمانەکان و گۆڕەکان نوسینی ئێرنستۆ ساباتۆ، وەرگێڕانی حەمە قادر
۳ـ ماتریالیزمی مێژوویی نوسینی ئالان وددس و ڕۆب سیوێل، وەرگێڕانی کارزان عەزیز
٤ـ پەڕەسێلکەکانی کابول نوسینی یاسەمینە خەزرا، وەرگێڕانی تارا شێخ عوسمان
٥ـ قوربانی و جەللاد، نوسینی گی کورنوو، وەرگێڕانی سەڵاح حەسەن پاڵەوان ( پرۆژەی هاوبەشی ماڵی سوهرەوەردیی و ناوەندی غەزەلنووس )
٦ـ ئایا ئیسلام چارەسەرە؟ نوسینی زەکەریا ئۆزۆن، وەرگێڕانی ئارام حاجی و خەسرەو مەحموود( پرۆژەی هاوبەشی ماڵی سوهرەوەردیی و ناوەندی غەزەلنووس ) هەروەها کتێبی نهێنی نەمری هاوبیر کامەران حەمە ئەمین لە زنجیرە کتێبەکانی کۆمەڵەی یۆگا لە کوردستان بڵاوبووەوە.

جێی ئاماژەیە ناوەندی غەزەلنووس لە دەستپێکی دانیشتنە ئەدەبییەکانیدا ڕۆژی سێشەممە، ۲۲ی ۱۲ی ۲٠۱٥، کاتژمێر ۳:۳٠ دوا نیوەڕۆ، کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیر هیوا قادر و پیانۆژەن شەهرام جاسم ساز دەکات لەژێر ناونیشانی "یار لە باخە"
 
فۆتۆ: ناوەندی غەزەلنووس








هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw