سولی ئۆن وێب ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا هاوڵاتییەک لە شاخی گوڵانی نزیک شارۆچکەی دەربەندیخان باڵندەیەکی کوندە پەپو بە برینداری دەدۆزێتەوە، دواتر پەیوەندی بە ڕێکخراوی سروشتی کوردستانەوە دەکات تا بتوانرێت بەهاوکاریی ئەوان باڵندەکە لە مردن ڕزگار بکەن، پاشان بەهاوکاریی ڕێکخراوی ناوبراو باڵندە بریندارەکە دەگەیێنرێتە نەخۆشخانەی ڤێرترنەریی تایبەت لە شاری سلێمانی و لەلایەن چەند دکتۆرێکی کورد و عەرەبەوە نەشتەرگەریی بۆ باڵندەکە ئەنجام دەدرێت. دەربارەی ئەنجامی ئەو نەشتەرگەرییە سەروەر قەرەداغی هاوسەرۆکی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی لە دەربەندیخان نەتوانرا چارەسەری تایبەت بۆ ئەو باڵندەیە بکرێت، تیمی تایبەتی ڕێخراوەکەمان په‌یوه‌ندییان به نه‌خۆشخانه‌ى ڤێترنه‌رىی تایبه‌ته‌وه كرد له شارى سلێمانى، خۆشبه‌ختانه و به‌سوپاسه‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند دكتۆرێكى كورد و عه‌ره‌ب له‌ماوه‌ى دوو كاتژمێردا نه‌شته‌رگه‌رى پێویستیان بۆ باڵى باڵنده‌كه ئه‌نجامداو و پلاتینیان بۆ دانا. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌رى چاك بوونه‌وه‌ى به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر نییە، به‌ڵام له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كه‌مانه‌وه پارێزگارى لێده‌كرێت تا باش بوون و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ دۆخى ئاسایى و دواتر له‌لایه‌ن تیمێكه‌وه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ناو سروشت." وتیشی: "باڵندەکە لە شاخی گوڵان نزیک شارۆچکەی دەربەندیخان بەبرینداری دۆزراوەتەوە، و دوای نەشتەرگەرییەکەیشی ڕۆژانە دەرمان بە باڵندەکە دەدرێت، دكتۆره‌كان هه‌رچیان له‌ده‌ستهاتووه بۆیان كردووه. ئه‌نجامى ئه‌م كاره‌ش ماوه‌یه‌كى ده‌وێت تا ته‌واو دڵنیابین له‌چاك بونه‌وه‌ى." ڕونیشیکردەوە: "له‌دوباره‌بوونه‌وه‌ى هه‌ر حاڵه‌تێكى هاوشێوه، ڕێكخراوه‌كه‌مان هه‌موو ئاماده‌ییه‌ك نیشان ده‌دات كه له‌توانایدا هه‌بێت بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌ر ڕێوشوێنێكى تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستى پاراستن و چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵ و باڵنده‌یه‌كى كێوى. به‌ڵام به‌هیواین ئاژه‌ڵ و باڵنده كێوییه‌كان ڕوبه‌ڕوى هیچ جۆره بریندارییه‌ك نه‌بن و له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه پارێزگاری‌یان لێبكرێت."