مایکڵ مۆری ئەمریکیی دروشمی (هەموومان موسوڵمانین) بەرزدەکاتەوە

22/12/2015    14:39

مایکڵ مۆری ئەمریکیی دروشمی (هەموومان موسوڵمانین) بەرزدەکاتەوە 


Cînema

سولی ئۆن وێب

مایکڵ مۆری دەرهێنەری ئەمریکی، کە هەروەها چالاکوانێکی سیاسیی و کۆمەڵگەی مەدەنیشە، نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی کاندیدکراوی کۆماریەکان "دۆناڵد ترەمپ" کردووە و تاوانباری دەکات بەوەی کە سیاسەتی دژە ئیسلام پەیڕەو دەکات بەوەی کە تڕەمپ بانگەشە بۆ ئەوە دەکات کە "ڕێ لە هەموو موسوڵمانێک بگیرێت بەوەی بێتە ناو خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە".

مایکڵ مۆری دەرهێنەری فیلمی دۆکومێنتەری و براوەی خەڵاتی ئۆسکار بە "وتەکانی تڕەمپ لە دژی موسوڵمانان لە پەستی و شێتییەوە دروست بوون" دەستی بە کەمپینەکەی کرد تاوەکو لە دژی تڕەمپ بوەستێتەوە. لە ١٧ی دیسەمبەریشدا ترەمپ چووە بەردەم هۆتێلەکەی نیویۆرکی ترەمپ و لەسەر پارچە کاغەزێک "هەموومان موسوڵمانین"ی بەرزکردبۆوە.

مۆر بەردەوامبوو لە قسەکانی و وتی کە ئەو بە جۆرێک گەورەبووە کە بڕوای بە یەکسانی و دادپەروەریی هەیە لەنێوان هەموو تاکێکدا وەک خوشک و برا، بێ جیاوازی چینایەتی، ڕەنگ و دین. هەروەها وتی، "هەموومان موسوڵمانین، وەک چۆن هەموومان مەکسیکین. هەموومان کاسۆلیکین، جولەکەین، سپی و ڕەش و هەموو سێبەرێکی ترین لەو نێوانەدا."

مۆڕ دەڵێت گەر تڕەمپ دەیەوێت ڕێ لە موسوڵمانان بگرێت با ڕێ لە منیش بگرێت، هەروەها دەڵێت، هەموومان منداڵی خوداین (یاخود سروشت یان هەر شتێک کە بڕوات پێیەتی)، بەشێکین لە خێزانی مرۆڤ، هیچ شتێک کە بیکەیت و بیڵێیت ئەم واقیعە ناگۆڕێت.

مۆر دەڵێت، "ئەگەر پێت خۆش نییە لەگەڵ ئەم یاسایانەی ئەمریکادا بژیت، کەواتە پێویستە بچیتە یەکێک لە ژوورەکانی ئۆتێلەکەت، دانیشیت و بیر لەو شتانە بکەیتەوە کە دەیانڵێیت".

مۆر بەوە کۆتایی بە قسەکانی هێنا کە داوا لە خوێنەران دەکات کە بچنە سەر وێبسایتەکەی ئەو و ئەو نامەیە ئیمزا بکەن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەیەک بەرزبکەنەوە کە پیشانی بدات ئەوانیش دژی وتەکانی تڕەمپن و دروشمی "هەموومان موسوڵمانین" بەرز بکەنەوە.

جێی ئاماژەیە کە نامەکەی مایکڵ مۆری دەرهێنەری ئەمریکیی بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبۆتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە هاشتاگ و وێنەوە پشتیوانی کەمپینەکەی ئەو دەرهێنەرە دەکرێت دژ بە وتەکانی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی کاندیدکراوی کۆماریەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا.

سەرچاوە: Siasat.com






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw