تایڵۆر سویفت سەردانی نەخۆشێکی شێرپەنجەی کرد

22/12/2015    14:49

تایڵۆر سویفت سەردانی نەخۆشێکی شێرپەنجەی کرد 


Mwsîk

سولی ئۆن وێب

تایڵۆر سویفتی گۆرانیبێژی پۆپی ئەمریکیی لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەری ساڵدا دیاریەکی پێشکەشی یەکێک لە گوێگرەکانی کرد کە نەخۆشی شێرپەنجەی لەگەڵدایە.

ئەم هونەرمەندە ٢٦ ساڵە لە ڕێگادابووە بەرەو ماڵەوە کاتێک بڕیاریداوە سەردانی دیلانی کلیمێنت بکات کە یەکێکە لە گوێگرە هەمیشەییەکانی ئەم خانمە هونەرمەندە.

دیلانی لە ئینستانگرامی خۆی نوسیوویەتی، "ئێستا من بە هیچ جۆرێک ناتوانم قسە بکەم!!! هاوڕێ نوێیەکەم (کە ئێستا دەتوانم بەمجۆرە ناوی بێنم) لە ڕێگادا بەرەو ماڵەوەیان سەردانی منی کرد و تووشی سەرسوڕمانی کردم و باوەشی پیا کردم!! سوپاس!! خۆشم دەوێی!! پشوویەکی ئارام". میلانی لەگەڵ ئەم نووسینەدا وێنەیەکی خۆشی دانابوو کە لەگەڵ سویفت گرتبووی.

گۆرانیبێژەکە لە وەڵامدا بۆی نووسیبوو، "سەری ساڵت پیرۆز هاوڕێم دیلانی بەگ."

دایکی میلانیش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەسیبووک دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەی سویفت و سوپاسی کرد. نووسیبووی، "من دڵخۆشم بۆ کچەکەم. سوپاس تایلۆر سویفت بۆ دیاریە جوانەکەت لە سەری ساڵدا کە بە کچەکەمت بەخشی."

سەرچاوە: Siasat.com 




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw