سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
"بەدەم چاوەڕوانیی گۆدۆوە" دەبێتە دوایین کاری شانۆیی کۆڕی شانۆیی با کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی نوێ‌دا نماییش بکرێت، دەقی ئەم نماییشە لەلایەن نووسەری ناوداری جیهان ساموێل بێکێتەوە نووسراوە و کاری دەرهێنانی لەلایەن ڕێژەن جەمالەوە بۆ دەکرێت، لە ئێستادا کۆڕی شانۆی با دەستیانکردووە بە کاستین بۆ ئەم کارە و بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی ئاییندەدا هاوشانی چەند پرۆژەیەکی دیکەی هونەری ئەم نماییشەش پێشکەشی بینەران بکەن.
سەبارەت بە ستراکچەری نماییشی ئەم بەرهەمە، ڕێژەن جەمال دەرهێنەری شانۆییەکە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "ستراكچه‌ری نماییشه‌كه ده‌قه‌كه‌ی (بێكێت)ـه به‌بێ هیچ گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له تێكسته‌كه‌دا، به‌ڵام چوار چه‌مكی گرنگ ته‌ركیزی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینئەوانیش:
یه‌كه‌م: به‌بێ (چاوه‌ڕوانی) ئه‌و چوار كاره‌كته‌ره‌ی له‌تێكسته‌كه‌دا ئاماده‌ییان هه‌یه چیان ده‌مێنێته‌وه؟
دووه‌م: كۆنسێپتی (كات) وه‌ك كاره‌كته‌رێكی نادیار له‌ناو تێكسته‌كه‌دا
سێیه‌م: گۆدۆ وه‌ك كۆمیدیا.
چواره‌م: گۆدۆ پڕۆژه‌یه‌كی ته‌واو ڕیالیستییه‌و له‌ناو قوڵایی تێكسته‌كه‌دا ئه‌مه‌لێكی (كه‌م) بوونی هه‌یه."
ڕونیشیکردەوە:"شێوازی نماییش و شوێنی نماییش، له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و سێ چه‌مكه گۆڕانكاری گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا دێت، شوێنی نماییش ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی شانۆ ده‌بێت، دیاره له‌پاڵ ئه‌و چوار چه‌مكه‌ی باسم كرد، ورده‌كاریی تر بوونی هه‌یه وه‌ك: گۆدۆ بۆ ئێستای ئێمه ده‌كرێت چی بێت؟ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیی ڤلادیمێر و ئیستراگۆن له‌ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، بوونی هه‌زاران ڤلادیمێر و ئیستراگۆنی چاوه‌ڕوان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا."
