وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ژیوار جەوهەر ئه‌گه‌ر (شۆڕشی ڕوسیا) شانۆی خستبێته ناو قۆناغی (ڕیالیزمی)، ئه‌وا بۆمبارانكردنی هیرۆشیما و ناگازاكی- به وازهێنان له هۆكاره‌كان- شانۆی ئه‌بسێردی بردووەته پێشه‌وه. (شانۆی ئه‌بسێرد) ژیان وه‌ك شتێكی بێ‌مانا ده‌نرخێنێت، یه‌كێك ده‌توانێت به قه‌سابخانه‌یه‌كی بێمه‌به‌ست كۆتاییی پێ بێنێت. ئه‌مه له كۆمه‌ڵگه‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، له كاتێكدا: 1) سروشتی میكانیكیی ژیانی هه‌ندێك له مرۆڤان، وایان لێده‌كات پرسیار له مه‌به‌ستی بوونیان بكه‌ن. 2) كات وه‌ك هێزێكی وێرانكار داده‌نرێت. 3) یه‌كێك هه‌ستێكی بوونی له جیهانێكی نامۆدا مابێت. {جیهانێك كه ده‌توانرێ به تێڕوانێكی خراپه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، جیهانێكی هاوشێوه‌یه. به‌لاَم جیهانێك كه تیایدا لۆژیك و ڕووناسی خرابێته ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كان، ئه‌وه جیهانێكی نامۆیه}. 4) یه‌كێك له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا، ته‌نیا بێت. بێمانایی ژیان بووه‌ته تێڕوانینێكی ڕه‌خنه‌گرانه له بزوتنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه‌ی سه‌رده‌می "بوونگه‌رایی- ئێكزتێنشیاڵزم." ئێمه، ئێكزتێنشیاڵیسته‌كان وا ده‌ڵێن، كۆكراوه‌ی كرداره‌كانمانین. ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه ئێمه شتێك ده‌كه‌ین چونكه ئێمه ئه‌م جۆره مرۆڤه‌ین، گۆڕدراوه به بیرۆكه‌ی ئێمه خۆمان له‌م جۆره مرۆڤه دروست ده‌كه‌ین به ئه‌نجامدانی ئه‌م كرداره. وه‌ك یه‌كێك له به‌رزترین پره‌نسیپه‌كانی بوونگه‌رایی، ژان پۆڵ سارته‌ر ده‌ڵێت:"ئێمه هیچـین و له كرداردا له بنه‌ڕه‌تی ئه‌م هیچییه به ئاگاده‌بین." بۆ وێنه، (له كامێرادا)ی ژان پاوڵ سارته‌ر: (ڕوداوه‌كان له جه‌هه‌نده‌م ڕووده‌ده‌ن... دانه‌ێكیشیان له‌سه‌ر زه‌وی.) سێ كه‌سایه‌تی. دوو له ڕه‌گه‌زی مێ، یه‌كێكیش نێر. هیچ كامێكیان ناتوانن قبوڵی به‌رپرسیاره‌تی ڕه‌های كردار و هیواكانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌وانی تر ببینرێت وه‌ك هه‌بوونی نرخی "كاره‌كته‌ربوون/ بنه‌ڕه‌تبوون." ئه‌مه وا له هه‌ر یه‌كێك ده‌كات پشت به‌وانی دیكه ببه‌ستێت، كاتێكیش دوو كه‌سیان ده‌گه‌ن به چه‌شنێك له ڕێكه‌وتن، ئه‌م ڕێكه‌وتنه یه‌كڕاست به ئاماده‌بوونی كه‌سی سێیه‌م تێكده‌شكێ. جه‌هه‌نده‌م ده‌قاوده‌ق مه‌به‌ست لە ئەوانی ترە! هه‌روه‌ها له په‌یڤه‌كانی كۆتایی شانۆنامه‌كه‌دا،"ده‌ی با به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر ئه‌مه." به‌م ئاگاییه‌وه، هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌توانین بیكه‌ین به‌رده‌وامبوونه له ژیانمان و چه‌ندباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی كرداره‌كانه، ته‌واو ئاگاداربوونه له بێمانایی ئه‌م جیهانه، دڵخۆشبوونه به قبوڵكردنی ئه‌و به‌پرسیاره‌تییه به‌ده‌ی به‌خشینی مانایه‌ك به‌م جیهانه، كه به‌ته‌نیا له خودی خۆمانه‌وه دێت. بۆ وێنه2، (ئه‌فسانه‌ی سیزیف)ی ئه‌لبێر كامۆ. سیزیف، به‌قسه‌ی هۆمه‌ر، مرۆڤێكی زیره‌ك بووه كه خواكانی به‌گه‌مژه زانیوه، عاشق به ژیان بووه، ڕقی له مردن بووه، هه‌روه‌ها بێمه‌به‌ستانه سزادراوه- به ژیانێك له (جیهانی ژێره‌وه)، له‌وێ كارێكی پێسپێردرابوو كه ده‌بوو بۆ هه‌میشه پاڵ به‌به‌ردێكی گه‌وره‌وه بنێ بۆ سه‌ر گردێك، كاتێكیش ده‌گه‌یشته لوتكه، ده‌بوو پاڵیپێوه بنێته‌وه بۆ خواره‌وه. دواتر، دیسانه‌وه ئیشه‌كه‌ی ده‌ستی پێده‌كرده‌وه. ئه‌و زۆری نه‌برد بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه تێبگات كه ئه‌مه شتێكی بێمانایه (ئه‌بسێرده)... به‌لاَم زانینی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ئیشه‌كانی ژیان هه‌ر به‌م ڕاده‌یه بێمانه بووه، چونكه هه‌موویان له پێناوی مردندایه، سه‌ركه‌وتنی به سیزیف به‌خشیبوو. ده‌بێت ئێمه، له ئه‌ندێشه‌ی خۆماندا، سیزیف وه‌ك كه‌سێكی دڵخۆش وێنا بكه‌ین، چونكه ئه‌و ڕزگاری بووه له كێشه‌ی بوونی و ده‌بێت وه‌ك پاڵه‌وانێك سه‌یربكرێت. ئه‌گه‌ر بوونگه‌رایی مۆدێلێكی فه‌لسه‌فییانه‌ی گه‌ردوونێك بێت كه مانا و مه‌به‌ستی خۆی له‌ده‌ستداوه، كه‌واته، (شانۆی ئه‌بسێرد) یه‌كێك بووه له ڕێگه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ردونه. ئه‌گه‌ر تاوانێكی ژیان بوونی هه‌بێت " له‌وانه‌یه نائومێدیی ژیان نه‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ی هیوادارییه بۆ ژیانێكی تر و چاوداخستنه له بینینی گه‌وره‌یی و پایه‌به‌رزی ئه‌م ژیانه‌یان"(كاموَ). *** ئه‌گه‌ر شانۆی ئێلیزابێسی ( شكیسپیر) كێشه و گرفته سیاسی و ئاكارییه‌كانی (ڕێنیسانس)ی دۆزیبێته‌وه، هه‌روه‌ها (ناچڕالیزم)یش مانایه‌كی به‌خشیبێت به خێوه‌كان، كه بۆرژوازییه‌كانی (كاپیتالیزم)ی ناڕحه‌ت كردبوو، ئه‌وا (ئه‌بسێردیزم) مانای خستنه‌ڕووی گومانه مێتافیزیكییه‌كانی دۆزییه‌وه، كه بوونمانی ئازاربه‌خش كردبوو؛ ئه‌و گومانانه‌ی كه سه‌ره‌تا توشی سه‌رسوڕمانمان ده‌كات و دواتر وه‌ك شتێكی سروشتی و ئاساییان لێدێت. له‌سه‌رتای دروستبوونی (مۆدێرنیزم)، به‌تایبه‌تی له شانۆییه‌كانی (هێندریك ئبسن)، "مرواییه كێوییه‌كه،" به نمونه، شانۆییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك پێشكه‌شده‌كران وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ بینه‌رێك سه‌یری شانۆگه‌رییه‌كه نه‌كات؛ هه‌ر ئاماژه‌یه‌ك به‌ئاڕاسته‌ی ئاماده‌بووان هه‌موو وه‌همه‌كانی ده‌شێواند. ده‌قاوده‌ق ئه‌م وه‌همه بوو كه شانۆییه سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانی بێرتۆلت برێچت ( سالاَنی 1930/1940ه‌كان) ویستویه‌تی تێكیبشكێنێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و نه‌یتوانی سته‌یج و هۆڵی شانۆ بكاته یه‌ك شوێنی به‌رده‌وام... زۆر به‌ساده‌یی، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دروستكردنی وه‌همێكی تر. داهێنانه‌كانی بریچت رێگاخۆشكه‌ر بوو بۆ په‌یدابوونی (شانۆیی ئه‌بسێرد)-(سالاَنی 1950/1960 ه‌كان)، كه خودئاگاییانه هۆڵی شانۆی كرده به‌شێك له ئۆنتۆلۆژیای شانۆ. (كات و شوێن) ئه‌م جۆره شانۆییه‌ی كه له ئه‌نجامدا دروستبوو، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی دروست كرد كه برێخت هیوای بۆ خواستبوو له شانۆییه‌كانیدا: هه‌ستی بێگانه‌بوون. ئێمه ناساندنی كاره‌كته‌ره‌كان له (ئه‌بسێرد دراما)دا به سه‌خت ده‌زانین، به‌لاَم، له‌و شوێنه‌ی بێرخێت هیوای خواستووه كه" چلاككردنی توانا ڕه‌خنه‌یی و ڕۆشنبیرییه‌كانی بینه‌ره،" شانۆیی ئه‌بسێرد قسه‌ی بۆ ئاستێكی قوڵتری ئاگایی بینه‌ر كردووه- ئه‌م به‌ئاستكرنه به‌گشتی زۆر پێكه‌نیناوی و زۆر تۆقێنه‌ریش بووه، وای له بینه‌ر كردووه بۆ پێشه‌وه بچێت، دواتریش سه‌ری لێشواندووه، ناچاریان ده‌كات به خه‌ملاَندنی كاردانه‌وه كه‌سییه‌كانیان و دواتریش ئۆفه‌ركردنی پێچه‌وانه‌كان كه چه‌ندباره ده‌بێته‌وه له زه‌ینیاندا- ئه‌مه وا له بینه‌ر ده‌كات كه ماناببه‌خشێت به بێ‌مانا، كه بێئاگایه‌نه به‌ره‌وڕووی گێژاوی ژیان بچێت. ئێمه له‌دایكده‌بین و تاكه شتێكیش كه ده‌یزانین ئه‌وه‌یه كه ده‌مرین. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دیكه كه ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین ته‌نها دوورمان ده‌خاته‌وه له چاره‌نووسمان، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه هه‌موو كرداره‌كانمان دژی مردنێكن كه هه‌رده‌بێت ڕووبدات، ئه‌وا كرداره‌كانمان پووچن. هه‌روه‌ها، چونكه ئێمه هه‌ست به ئه‌بسێردییه‌تی ده‌كه‌ین، ئێمه ئه‌زموونی "نائه‌قالاَنی" ده‌كه‌ین. ئێمه، له رۆژئاوا، نائومێدانه هه‌وڵمانداوه ماناببه‌خشین به جیهانێك كه ناتوانێت "نائه‌قلاَنی" قبوڵبكات... جیهان ماناداره،"خوا یاری به زاری تاوڵه‌كه ناكات" (ئه‌نیشتاین). ... "تۆ ناتوانی ئاقلاَنیی بیت له جیهانێكی نائاقلاَنییدا، ئه‌مه شتێكی ئاقلاَنی نییه." (جۆی ئۆرتن) … شانۆیی ئه‌بسێرد: 1) ئه‌زموونكردنی ئه‌م جیهانه ( ئه‌زموونكردنی پووچی) هه‌رگیز شتێك نییه كه وه‌ك قه‌رز پێتدرابێت، به‌ڵكو، زۆر به ساده‌یی، وه‌ك دیارییه‌ك به‌خشراوه. نمونه: یوێجێنیۆ یونسكۆ جاریكیان ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیرا چونكه هیچ په‌یامێكی نه‌بوو، به‌م جۆره وه‌لاَمی دایه‌وه،"نه‌خێر، من نووسەرم، پۆسته‌چی نیم." 2) ده‌رباره‌ی بارودۆخه رێكه‌وته‌كانی شوێنی كۆمه‌لاَیه‌تی یان ده‌قه میژووییه‌كان ده‌به‌خشێت به مرۆڤه‌كان. 3)كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هیچوپوچ و ناڕاستگۆ ڕیسوا ده‌كات. 4) دیمه‌نی ناوه‌كی (ده‌روون) جیهانی ده‌ره‌وه ده‌گۆڕێت. 5) به‌ئه‌نقه‌ست، بێبه‌رییه له هه‌ر دابه‌شكردنێكی ڕوونی نێوان خه‌یاڵ و حه‌قیقه‌ت. 6) ڕێزنه‌مانێكی ته‌ندروسته بۆ سنوورداریی كات، كه ده‌توانێت فروانبێت، بچوكبێته‌وه، یان له‌سه‌ر خۆی بنوشتێته‌وه به‌پێی داوهاكراوه سه‌بجێكتڤییه‌كان. 7) ژینگه‌یه‌ك دروست ده‌كات كه ده‌توانێت بارودۆخه ده‌روونییه‌كان ده‌ربخات له فۆرمی مێتافۆرێكی بینراو. 8) گرنگی ده‌به‌خشێته زمان، كه له‌لایه‌ن نوسه‌رێكه‌وه بونیادنراوه كه وه‌ك تاكه به‌رگرییه‌ك به‌كاری ده‌هێنن له دژی ئه‌م سه‌رلێشێواوییه‌ی ئه‌زموونكردنی ژیان. 9) میتا-سیه‌ته‌ر به‌کار ده‌هێنێت. 0ناوێكه بۆ كوالێتی یان هێز له شانۆدا كه واده‌كات بابه‌تی سه‌ره‌كی شانۆكه ڕیالیستیك بێت.) ا) هه‌موو جیهان سته‌یجێكه. ب) ژیان خه‌ونێكه - ده‌رخستنی ئامرازێكی گه‌یاندن كه به‌ته‌واوه‌تی به‌ئاگایه له خۆی و به‌شداری پێكردنی بینه‌ر له گه‌ڕان به‌دوای خود-ئاگایی. نمونه: "كۆتایی گه‌مه"ی ساموێل بێكێت. كاتێك كلۆڤـ پرسیار له هـام ده‌كات كه چی هه‌یه تا ئه‌و له‌وێ بمێنیته‌وه؟ هـام، له‌كاتێكدا له بینه‌ره‌كانی شانۆییه‌كه ڕاماوه، وه‌لاَم ده‌داته‌وه:"دیالۆگه‌كه". ڕاسته‌وخۆ قسه له‌گه‌ڵ كردنمان له سته‌یجه‌كه‌وه، ئێمه، وه‌ك بینه‌ر، به‌شاداریمان پێكراوه و ئه‌و مێتافۆره‌شی كه هه‌موو ئه‌م جیهانه سته‌یجێكه، دووپاتكراوه‌ته‌وه. 10) تراژیك-كۆمیدی ( كۆمیدیای ڕه‌ش) په‌سنده‌كات وه‌ك له ژانره كلاسیكییه‌كانی تراژیدیا و كۆمیدیا. 11) بێده‌نگی وه‌ك مێتافۆرێك به‌كارده‌هێنێت. نمونه: "هه‌ناسه"ی ساموێل بێكێت. 12) به‌ئه‌نقه‌ست، لێڵی و نادیاری وه‌ك فێڵێك به‌كار ده‌هێنێت. حه‌قیقه‌ت چییه، خه‌یاڵ چییه... كه‌واته، سه‌ركه‌وتووانه تێكدانی ئاسووده‌ییه‌مان له شت و شوێنه ئاشناكان. نمونه: "ئامێدێی، یان چۆن له‌وه ده‌رباز بیت" ی یونێسكۆ. ئه‌و ئه‌پارتمێنتێكی مامناوه‌ندی پڕكردووه له لاشه‌ی مردوو و فه‌ڕشه‌كانیشی به قارچك ڕووپۆشكردووه، تاوه‌كو جێنشینه ڕاسته‌قینه‌كان جێهێشتنی ئه‌پارتمێنه‌ته‌كه هه‌ڵده‌بژێرن. 13) كار له‌سه‌ر (ئه‌نتاگۆنیزم) و تووندووتیژی ده‌كات، به‌تایه‌به‌تی له ڕووه ده‌روونییه‌كه‌یه‌وه. 14) به‌زۆری ئاڕاسته‌ی كاركردنی به‌لای به‌ها شكاندنێكی ڕادیكالاَنه‌ی زمان ده‌چێت، هه‌روه‌ها به‌لای شیعری وێنه‌یی. ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر سته‌یج ڕوویداوه دژوازی ئه‌و په‌یڤانه‌یه كه له‌لایه‌ن كاره‌كته‌ره‌كانه‌وه ده‌وترێت. نمونه: كۆتایی ده‌قی " له چاوه‌ڕوانی گۆدۆدا"ی ساموێل بێكێت. ساموێل بێكێـت بێكێت ڕه‌تی ده‌كرده‌وه كاره‌كه‌ی خۆی ڕوونبكاته‌وه- یه‌كێك له نامۆترین گوتاری ئه‌م ده‌ربڕینه‌یه: " هیچ شتێك ڕاستر نییه له هیچ" چونكه زانینی هیچ هیچه، نه‌ویستنی زانینی هه‌رشتێك، به هه‌مان شێوه‌یه هیچه، به‌لاَم چوونه ئه‌ودیوی زانینی شته‌كان، ئه‌وه ئه‌و كاته‌یه كه ئاشتی ده‌چێته ناو ڕۆحی گه‌ڕیده بێئاگاكه. سروشتی كاره‌كانی بێكێت ده‌كرێت وه‌ك ڕه‌شبینانه و مه‌به‌ست-نادیارانه باسبكرێن. شانۆنامه‌كانی ئه‌و، كه‌می تانوپۆی چیرۆكه‌كه(پلۆت) و كاره‌كه‌ته‌ری هه‌یه. كاره‌كه‌ته‌ر- وا داده‌نێت كه كه‌سێتی و ئیندیڤیجوالیتی گرنگه. تانوپۆی چیرۆك (پلۆت)- ڕووداوه‌كان له كاتی خۆیدا گرنگییه‌كی زۆریان هه‌یه. بێكێت فێربوون ڕه‌تده‌كاته‌وه و زمان وه‌ك شكستێك ده‌بینێت بۆ زانینی ئه‌وه‌ی ئێمه چین و له‌كوێین. زمان شكستی به ئێمه هێناوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پاڵه‌وانه‌كانی بێكێت ته‌نها نكۆڵی له‌وه ناكه‌ن كه ئه‌وان فه‌یله‌سوفن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ش كه به‌شانازییه‌وه، بێ‌ئاگا و نه‌زانن ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه، له كاتێكدا، سه‌رسوڕما و ده‌مێننه‌وه له‌سه‌ر پرسه فه‌لسه‌فییه‌كان كه هه‌ر له سه‌رده‌می سوكراته‌وه ئێمه‌یان خستۆته ناو كێشه‌وه و بێ ئارامیان كردووین: سروشتی خود، ئه‌م جیهانه، خودا. بێكێت ئاگنۆستیك بوو(كه‌سێك گومانی له بوونی خودا هه‌بێت). هه‌ر خۆی له شوێنێكدا ده‌ڵێت،" ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خودا‌ش بوونی هه‌بووبایه، هیچ جیاوازییه‌ك ڕووی نه‌ده‌دا: هه‌ر هێنده‌ی كۆیله‌یه‌ك ته‌نیا ده‌بوو، هه‌ر هێنده‌ی مرۆڤێك گۆشه‌گیر ده‌بوو، له گه‌ردوونێكی سارد و بێده‌نگ و نه‌باشدا." ئه‌وه ڕاستییه‌كی گومانهه‌ڵنه‌گره كه دره‌نگ یان زوو، ئێمه ده‌مرین، خه‌ڵكێكی زۆریش گومانیان له‌وه هه‌یه كه ئایا هیچ شتێك له‌پشت مردنه‌وه هه‌بێت. كاره‌كانی بێكێت ڕوونكردنه‌وه نین له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه، به‌ڵكو تێفكرینی قوڵن ده‌رباره‌ی. "من خۆشیم له هیچ سیسته‌مێك نایه‌ت. شوێنپێی هیچ سیسته‌مێك له هیچ شوێنێك نابینم. "له چاوه‌ڕوانی گۆدۆدا" شانۆنامه/ده‌قێكی شیعرییه ده‌رباره‌ی جیهانێكه به‌بێ هیچ خوداوه‌ندییه‌ك، جیهانێك كه مرۆڤ چاوه‌ڕێ ده‌كات و هیواداره بۆ شتێك كه مانایه‌ك ببه‌خشێت به‌م ژیانه، كه مرۆڤ ده‌حه‌سێنیته‌وه له پووچی‌ی مردنێك كه كۆتایی به هه‌مووان ده‌هێنێت. به‌لاَم ئه‌و بێئاكامانه چاوه‌ڕێ ده‌كات، ژیانیشمان هه‌ر وه‌ك مردنمان، بێمانایه. ئه‌مه پارادۆكسێكی دڕندانه‌یه كه ژیانی تاكێك هه‌تاهه‌تاییه له كاتێكدا كه ده‌مێنێته‌وه، به‌لاَم ئه‌وه كه‌متره له تاوێك یان ساتێكی كورتخایه‌ن به‌پێی زه‌مه‌نێكی گه‌ردونی. ئاگایی پارادۆكسه‌كه هه‌موو ئه‌وه‌یه كه گرنگه، به‌لاَم ئاگاییه‌كه به‌وه‌ی كه ئێمه به‌ئاگاین له بوونی خۆمان، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی دڵ یان په‌رتهۆشی دایه. له باشترین حاڵه‌تدا، ئاگاییمان له زایندانی "كات"دا، به‌ندكراوه. له‌م زیندانه‌دا، ته‌نها جوڵه به ئاڕاسته‌ی پێشه‌وه كاری كرده‌یه و ئێمه‌ش فێڵ له خۆمان ده‌كه‌ین كه به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چین به‌ره‌و ڕووی چه‌نشنێك له ئامانجی بنچینه‌یی... ئه‌و ئامانجه بنچینه‌ییه ( له كه‌یسی ده‌قی "له چاوه‌ڕوانی گۆدۆدا") ده‌بێت به هه‌رشتێك كه یارمه‌تمان ده‌دات به‌رگه‌ی بوونمان بگرین. شانۆنامه‌كانی بێكێت بێبه‌رییه له هه‌ر پێناسه‌یه‌كی ئه‌م ئامانجانه، چونكه ئه‌و باوه‌ڕی وایه كه " هونه‌ر هیچ سه‌روكارێكی له‌گه‌ڵ ڕوون و ڕه‌وانیدا نییه، هیچ ئیشێكی له ئاشكراكردندا نییه و هیچ شتێكیش ڕوون ناكاته‌وه." هه‌موو ئه‌وه‌ی كه نووسه‌رێك ده‌توانێت بیكات هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ی باشترین له وشه دروست بكات، سه‌رباری ئه‌وه‌ش، ناكامڵی، دیمه‌نێكی ژیرانه، یان ئه‌زموونی ژیانێكی خه‌مهێنه‌ر و هیوابڕاو، ( له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بیرۆكه‌ی سیستماتیك دروستبكات). ئاره‌زوو سه‌رچاوه‌ی خه‌مه‌كانمانه؛ چه‌شنه خۆشبه‌ختییه‌ك كه ده‌كرێت ڕووبدات به‌ته‌نیا به‌وه ده‌تواندرێت به‌ده‌ست بهێنرێت كه هه‌موو ئاره‌زووه‌كانمان لاببه‌ین. كه‌سه‌كانی بێكێت ڕووخاون له ژێر بارگرانی هه‌ڵبژاردن، به‌رپرسیارییه‌تی و خه‌م، كاتێك مژوڵی وه‌لاَمدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌ن: من چیم؟ كات و شوێن چین؟ ئاوه‌ز و ماده چین؟ بڕیاریش ده‌ده‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاقلاَنی وه‌لاَمی ئه‌م پرسیارانه بده‌نه‌وه ( به‌بێ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سۆفیگه‌ری). ئه‌وان هۆكار ده‌هێننه‌وه بۆ خاڵێك، له‌و شوێنه‌ی كه خودی هۆكار ده‌بێته شتێكی نائه‌قلاَنی و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ده‌بێته شتێكی زۆر گاڵته‌جار. "به قادرمه‌كه‌دا مه‌یه‌ره خواره‌وه، لامبردووه." ئه‌وه‌ی بێكێت لێره ده‌یه‌وێت بیڵێت ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك ته‌نیا ده‌توانێت ئه‌وه دووپاتبكاته‌وه كه مانا بوونی نییه له‌و لایه‌نه‌ی كه واده‌رده‌خات بوونی هه‌یه. ئه‌م بیرۆكه‌یه له پاڵه‌وانه‌كانی بێكێتدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه؛ ئه‌وان بڕوایان وایه كه ته‌نانه‌ت له ساتێكی بێماناشدا، ژیان ماناداره. شانۆنامه‌كانی بێكێت ناتوانایی پیشانده‌ده‌ن له‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك كه ئه‌گه‌ر نایلیستیك بێت، یان نا. (كاره‌كانی بێكێت مرۆڤ به‌گشتی پیشان ده‌ده‌ن.) بێكێت ئێمه‌ی له‌م گه‌ردوونه به وێنه‌یه‌كی نائومێده‌وه جێهێشت: هی ژنێك، كه "له‌سه‌ر گۆڕێک خه‌ریكی منداڵ بوونه.(بیکێت لێرەدا قاچی ژنی کردووەتە کێلی گۆڕەکە و منداڵەکە لەگەڵ لەدایکبوونیدا دەچێتە گۆڕەوە.)"