ئەدێڵ لە دژی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان قسەدەکات

23/12/2015    17:18

ئەدێڵ لە دژی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان قسەدەکات 


Mwsîk

سولی ئۆن وێب

گۆرانیبێژی براوەی خەڵاتی گرامی، ئەدێڵ، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە شتێکی ڕاستەقینە دانانێت.

ئەم گۆرانیبێژە ٢٧ ساڵە دەڵێت کە لە کاتی ئامادەکردنی ئەلبوونی ٢٥دا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دوورکەوتۆتەوە و پێیوایە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی سەرقاڵ نەبێت لەکاتێکدا خەریکی کارێکی هونەری بووە.

ئەدێڵ دەڵێت، "پاراستنی تایبەتمەندیی کەسیی کلیلی سەرکەوتنە بۆ ئامادەکردنی تۆمارێکی سەرکەوتوو، ئەگەر ئەو بەرهەمە خەڵک حەزی پێبکات یاخوود نا. ژیانی من زۆر گۆڕاوە، بەڵام توانیوومە بەرهەمێکی زۆر ڕاستەقینە تۆماربکەم، ئەمەش بووەتە هۆی نیشاندانی من بەو جۆرەی هەم. چۆن دەتوانم بەرهەمێکی ڕاستەقینە تۆماربکەم ئەگەر چاوەڕێی نیو ملیۆن لایک بم بۆ فۆتۆیەکم کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دایدەنێم؟ ئەمە بە هیچ جۆرێک ڕاستەقینە نییە."

هەروەها ئەدێڵ دەڵێت کە هەندێک هونەرمەند هەن زۆر خۆیان دەردەخەن هەر لەبەرئەوەشە کە بەرهەمەکەیان هیچ کاریگەریەکی نابێت.

هەروەها ئەو دەڵێت، "من کەس بە نموونە ناهێنمەوە، بەڵام کاتێک تۆ بە شەش مانگ بەرهەمێکت دەبێت، چاوەڕێی ئەوەم لێمەکە کە لەو ڕۆژەی ئەلبوومەکەت بڵاودەبێتەوە من ئامادەبم، چونکە بێزارم دەکات."

سەرچاوە: Siasat.com




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw