سۆلی ئۆن وێب
فیلمی "شه‌ڕی هه‌ساره‌کان: هێز له خۆ ڕاده‌بوورێت" گه‌وره‌ترین ده‌ست پێکردنی چوار ڕۆژی ئاخری هه‌فته‌ی مێژووی سینمای بریتانیا و ئایرله‌ندی تۆمار کرد. ئه‌م فیلمه پێشتر، ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ش ڕیکۆردی گه‌وره‌ترین ڕۆژی ده‌ست پێکردنی شکاند بوو.
فیلمی جی جی ئابرامز له باکس ئافیسی بریتانیا و ئایرله‌ند له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژدا 25.3 ملیۆن پۆند (37.7 ملیۆن دۆلار) فرۆشی کردووه وبه فرۆشی 7.5 ملیۆن پۆند (11.2 ملیۆن دۆلار)ی ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌وه، سه‌رجه‌م فرۆشی کۆتایی هه‌فته‌که‌ی به 32.8 ملیۆن پۆند (48.9 ملیۆن دۆلار) گه‌یشتووه. به‌م پێیه ڕیکۆردی فیلمی پارکی ژووراسیکی "هێز له خه‌و ڕاده‌بوورێت" 238 ملیۆن دۆلار له ئه‌مریکا و 279ملیۆن دۆلار له باکس ئافیسی نێونه‌ته‌وه‌یی فرۆشی هه‌بووه و به‌م شێوه‌یه به گشتی 517 ملیۆن دۆلار فرۆشی هه‌بووه.ئه‌م فیلمه نیه‌وه شه‌وی چوار شه‌مه له بریتانیا و ئایرله‌ند نمایش کرا، له ڕۆژی ده‌ست پێکردنه‌که‌یدا 9.6 ملیۆن پۆند (14.3 ملیۆن دۆلار) فرۆشی هه‌بووه که ڕیکۆردی شکاند. له هه‌مان نیوه‌شه‌وی یه‌که‌مدا 2.4 ملیۆن پۆند (3.58 ملیۆن دۆلار) تیکت و له 24 کاتژمێری یه‌که‌مدا زیاتر له 200 هه‌زار تیکتی لێفرۆشراوه.
به‌ر له ئیکڕانی ئه‌م فیلمه، 2 ملیۆن تیکتی گیرا بوو که ئه‌مه‌ش ریکۆردێکی نوێ بوو. فرۆشی 8.6 ملیۆن پۆندی (12.8 ملیۆن دۆلار)ی دوێنێ گه‌وره‌ترین ژماره‌ی فرۆشی یه‌کشه‌مانه له مێژووی سینمای بریتانیا و ئایرله‌ند بووه و دوو فیلمی پێشه‌کی "سکای فاڵ" و "هه‌ری پۆته‌ر و یاده‌وه‌رییه‌کانی مه‌رگی 2"ی وه‌لا نا. دوای ته‌نها 3 ڕۆژ له ئیکران، ئه‌م فیلمه توانی له سه‌رجه‌م فرۆشه‌کانی چه‌ند فیلمی وه‌ک"گه‌مه‌کانی برسییه‌تی"، "سپایدرمه‌نی تاقانه‌ی 2"، "مریجی"، "تانسفۆری سنوور" و "خێرا و توڕه‌یی 2" پێش بکه‌وێت.

