سولی ئۆن وێب
ڕێکخەرانی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی ئەنکەرە ڕایانگەیاند کە ٢٧هەمین خولی فێستیڤاڵەکە لە ٢٨ی ئەپڕیل بۆ ٨ی مەی سازدەکات.
دامەزراوەی میدیایی و لێکۆڵینەوەی ئەنکەرە لە پرێس کۆنفراسێکدا ڕایانگەیاند کە پیشاندانی فیلمەکانی ئەم خولەش لە هۆڵی "Kizilay Buyulu Fener" دەبێت.
بڕیارە ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا وردەکاری فیلمە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵەکە ڕابگەیەنن لە وێبسایتی تایبەتی خۆیاندا کە خۆی لە فیلمی فیچەر، فیلمی دۆکومێنتەری و فیلمی کورتدا دەبینێتەوە.
ساڵی پار پێشبڕکێی فیلمی دۆکومێنتەری و فیلمی کورتی فێستیڤاڵەکە هەڵوەشێنرایەوە پاش ئەوەی سانسۆر خرایە سەر بەشێک لە فیلمە بەشدارەکانی فێستیڤاڵی فیلمی ئەستەنبوڵ و فیلمی "باکور" لە فێستیڤاڵەکە دورخرایەوە لە مانگی ئەپڕیڵدا.
فێستیڤاڵی فیلمی ئەنکەرە پێشبڕکێی خولەکەی ساڵی پاری هەڵوەشاندەوە بەهۆی کێشەی نادادپەروەرییەوە، لەو کاتەدا ڕوونکردنەوەکە بریتی بوو لەوەی کە هەر فیلمێک لە هەڵبژێردراوی فێستیڤاڵەکەیاندا دۆکومێنتی پێویستی بەدەستنەهێنابێت، ئەو کات پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکە نادادپەروەر دەبێت.
سەچاوە: TodaysZaman