سولی ئۆن وێب
ڕەخنەگری ئەمریکیی نامەیەکی کراوەی بۆ هاندەرە سەرسەخت و تووڕەکانی بەشە نوێیەکەی جەنگەکانی ئەستێرە نووسی پاش ئەوەی ئەو ڕەخنەگرە کۆمەڵێک ئیمەیڵی پڕ لە ڕقی بۆ نێردرابوو لەلایەن ئەو هاندەرانەوە بەهۆی ئەو ڕیڤیووە خراپەی کە ئەو ڕەخنەگرە نووسیوویەتی سەبارەت بە ئەو فیلمە.
ڕەخنەگر ئەندریو ئۆهێنیر کە لە گۆڤاری سالۆن بابەتەکانی بڵاودەکاتەوە یەکێکە لەو ڕەخنەگرە کەمانەی کە بەشێوەیەکی خراپ باسی فیلمەکە دەکات و ڕیڤیوویەکی نێگەتیڤی بۆ فیلمەکە نووسیوە. ئەم ڕەخنەگرە لەگەڵ کۆمەڵێکی تردا پێیان وتراوە "بمرن و جێمان بهێڵن" لەلایەن هاندەرێکی کەنەدییەوە.
ئۆهێنیر دەڵێت، "بۆچی گرنگە بۆ هاندەرانی ئەم فیلمە بەناوبانگە کە هەموو میدیاکانی داگیرکردووە و بەدڵنیایشەوە دەبێتە پڕفرۆشترین فیلم، بۆ نابێت کەس بە شێوەیەکی خراپ باسی بکات و لەگەڵ ئەوەدا نەبێت کە ئەمە فیلمێکی باش نییە؟"

ئەو دەڵێت، "ئەگەر هێشتا دەستەیەک لە خەڵکی و عاشقانی سینەما هەبێت کە زیاتر بیانەوێت تەماشای 'کوڕی شاوڵ' و 'فۆینیکس' بکەن نەک جەنگەکانی ئەستێرە، یان ناکرێت تۆ حەز بە هەردوو جۆرەکە بکەیت؟"
ئەم ڕیڤیووانەی کە بەشێوەیەکی خراپ باس لە فیلمەکە دەکەن وایکردووە کە ئەم فیلمە نەتوانێت ڕیکۆردی ئەڤاتار بشکێنێت. ئەم فیلمە توانیوویەتی تەنها لەماوەی ڕۆژێکدا بڕی ٣٧.٣ ملیۆن داهاتی هەبێت کە بە گەورەترین پێنجشەممە دادەنرێت لە مێژووی سینەمای ئەمریکای باکووردا.
سەرچاوە: TheGuardian