سولی ئۆن وێب
هەردوو هاوسەر بڕاد پیت و ئەنجلینا جولی چێژ لەو پشووە کورتە پڕ لە ڕۆمانسیەیان وەردەگرن کە لە وڵاتی ڤێتنام ئەم هەفتەیە بەسەری دەبەن.

ئەم دووانە زۆرینەی چەند مانگی پێشوویان لە کەمبۆدیا بەسەربرد کاتێک جولی لەو وڵاتە خەریکی وێنەگرتنی "First They Killed My Father: A Daughter of Cambodia" کە ئەم فیلمەش دەربارەی ڕژێمی خمێر ڕۆجە بەڵام پێکەوە پشوویەکی کورتیان وەرگرتووە تاوەکو بۆ چەند ڕۆژێک لە دەرەوەی کەمبۆدیا ژیان بەسەربەرن.
هیچ یەک لە شەش مناڵەکەیان لە کاتی سەفەرەکەیان لەگەڵ نەبووە، مادۆکسی ١٤ ساڵ، پاکسی ١١ ساڵ، زەهارەی ١٠ ساڵ، شیلۆهی نۆ ساڵ و ڤیڤیان و نۆکسی حەوت ساڵ. ئەم دوو هونەرمەندە پیتی ٥١ ساڵ و جولی ٤٠ ساڵ بڕیارە سێ ڕۆژ لە ڤێتنام بەسەربەرن.

ئەم دووانە سەردانی هالۆنگ بەییان کردووە، هەروەها بەلەمیان لێخوڕیووە بەناو ئەشکەوتەکاندا و سەردانی هانۆییشیان کردووە کە لەوێ لە هۆتێلێکی گەورەدا دەمێننەوە.
سەرچاوە: Siasat.com