ئامادەکردنی: ژیل شوانی در‌و مۆسلی، دارتاشێكی دانیشتوی شاری ئۆتاوایە له كه‌نه‌دا پله‌یه‌كی به‌ناوبانگی به‌ده‌ست هێناوه به‌هۆی كاره هونه‌رییه‌كانیه‌وه كه بریتییه له په‌یكه‌ری ئاژه‌ڵ له نیوه‌ی كارا. در‌و مۆسلی كه كاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌گه‌ل خێزانه‌كه‌ی و سه‌گه‌كه‌یان پیاسه به‌ناو دارستانه‌كانی نزیكی خۆیانا ده‌كه‌ن و ئه‌م پیاسانه كاریگه‌ریان كردۆته سه‌ر در‌و مۆسلی و چۆنێتی ده‌رچونی كاره هونه‌ریه‌كانی. مۆسلی سروشتی ده‌ور و به‌ره‌كه‌ی خۆی وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیلهام به‌كار هێناوه و ئه‌وه‌ش به ئاسانی ده‌بینرێت له كاره‌كانی دا. به تێكه‌ڵ كردنی كاره‌كه‌ی خۆی، كه دارتاشیه، و بۆیه كردن و خه‌یاڵه مه‌زنه‌كه‌ی خۆی، مۆسلی توانیوێتی ئه‌و ئاژه‌ڵانی كه له پیاسه‌كانی به ناو دارستاندا ده‌یبینێ وه‌كو كه‌سایه‌تی جیاواز و سه‌رنج ڕاكێش ده‌ریان بخات. سەرچاوە: featherofme.com