سولی ئۆن وێب لە ئینگلیزیەوە: سرور محەمەد دۆن گریر دەڵێت کە دەبوو چاوەڕێی دابەزینی پلەی گەرمی بکات بۆ ئەوەی پرۆژەکەی دەست پێ بکات زۆربەی کەسەکان کاتێک بیر لە بەفرو سەهۆڵ دەکەنەوە لەرزدەیانگرێت، بەڵام ئەمە بۆ دۆن گریری ساسکاتوون وا نیە. وەک پەیکەرتاشێک دابەزینی پلەی گەرما بە ئاستێکی بەرچاو، واتا ئەو دەتوانێت پرۆژە نوێیەکەی دەست پێ بکات بۆ پشووی زستانە. کارەکەی لەبەردەم کڵێسایەکدا ئەنجامدا. پرۆژەکەی کارێکی فراوانە لەبەرئەوەی گشت دیمەنەکانی کڵێسا و خێزان و لەدایکبونی مەسیح لە سەهۆڵ دروستکراون و گریر دەڵێت، " ئەم کارە بنیادنانی دیمەنێکی کەنیسەیە کە لەسەر شێوازی کۆن دروست کراوەو لە شێوازی لادێیانەی ساسکاتچێوانەوە سەرچاوەی گرتووە." بنچینەی هەر یەکێک لەم پارچانە بریتییە لە چوارچێوەیەک و تەلی هێڵەکی. کاتێک کە ئاووهەوا بە تەواوی ساردەبێت ، گریر دەست دەکات بە بنیادنای چینەکان و پاشان هەموو وردەکارییەکان بە ئەسکەنە هەڵدەکۆڵێت. هەموو پڕۆسەی دەرەکی پڕۆژەکە نزیکەی 30 کاتژمێرێک دەخایەنێت. گریر سەرقاڵی کاری دەستی و پەیکەرتاشییە لەو کاتەوەی کە لە خوێندنگەی ئامادەیی بووە لە ساڵی 1969دا. 15 ساڵ بەر لە ئێستا، قەشە و هاوسەرەکەی ئاگاداری تواناکانی گریر بوون و داوایان لێکرد پەیکەریان بۆ دروست بکات. گریر هیوا دەخوازێت کەپەیکەرەکانی بو ماوەی چەند مانگێک بمێننەوە لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت ئەوەی کە پەیکەرەکانی ئەوی تایبەت کردووە تەمەنە کورتەکەیانە. "ئەمە وەک هیچ کارێکی تری هونەری نییە لەبەرئەوەی وندەبن ، هەروەک ڕووناییەکانی باکوور دەدرەوشێنەوەو پاشان دەڕۆن ." سەرچاوە : CBCNEWS