سولی ئۆن وێب رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکی بابەتێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماژەی بە باشترین بەرگی کتێبەکانی٢٠١٥ داوە. بەڕێوەبەری هونەری رۆژنامەکە مات دۆرفمان ١٢ کتێبی دیاری کردووە کە زۆرترین کاری گرافیک و دیزاینی تێدا بەکارهاتووە و هەروەها هەڵسەنگاندنەکەی لەسەر ئاستی کۆنسێپت و ئیستاتیکاو راستەقینەیی بەرگەکانە لەو چوارچێوەی کاریان تێدا کراوە. هەروەها دەڵێت باشترینەکان لە روویەکی دییەوە ئەوانەن کە وەڵام و دەرخەری ناوەرۆکی کتێبەکانن.