سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
ناوەندی غەزەلنووس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، پرۆژەی وەرگێڕان ڕادەگەێنێت، لەم پرۆژەیەدا ستافی غەزەلنووس هاوکاریی تەواوی ئەو وەرگێرانە دەکەن کە خوازیارن کاری وەرگێڕان بکەن. ئامانج لەم پرۆژەیەیش هاوکاری کردنی وەرگێڕە تازەکانە و پێگەیاندنی زیاتری تواناکانیانە.
ناوەندی غەزەلنووس دەربارەی ئەم پرۆژەیە لە وێب سایتی تایبەتی خۆی بڵاوکردووەتەوە: "پرۆژەی وەرگێڕان پرۆژەیەکی تازەی ناوەندی غەزەلنووسـە، کە ئامانج لێی پێگەیاندن و هەوڵدانە بۆ هاوکاریکردنی وەرگێڕی تازە و سەرخستنی تواناکانیان. ناوەندی غەزەلنووس
بە ئەرکی خۆی دەزانێت، لە دیاریکردنی کتێب، تا پێداچوونەوەی زمان و ڕێنووس
و چاپکردنیشی، هاوکاریی وەرگێڕە تازەکان بکات. ئەوەی لەم پرۆژەیەدا بە
دەست دێت، وەرگێڕانی چەندین کتێبی تازەیە لە (هەموو بوارەکان)ـدا، تا خوێنەرانی کورد هەڵبژاردنی باشتر و زیاتریان هەبێت لە خوێندنەوەدا."
غەزەلنووس قۆناغ بەقۆناغ کار لەگەڵ وەرگێرەکان دەکات، بەم شێوازانەی خوارەوە:
- هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردنی بوارێک بۆیان
- دیاریکردنی کتێبێک بۆ وەرگێڕان
- پێداچوونەوە و ڕێنووسکردنی کتێبەکە لە لایەن ڕێنووسکارانی ناوەندەکەمانەوە
- چاپکردنی کتێبەکە بە دیزاین و کوالیتییەکی بەرز
ئەوانەی خوازیارن لە بواری وەرگێراندا کار بکەن دەتوانن پەیوەندی بە ناوەندی غەزەلنووسەوە بکەن
