هێزەکە وریادەبێتەوە لە کەمترین ماوەدا یەک ملیار دۆلاری دەست دەکەوێت

29/12/2015    20:15

هێزەکە وریادەبێتەوە لە کەمترین ماوەدا یەک ملیار دۆلاری دەست دەکەوێت 


Cînema

سولی ئۆن وێب

فیلمی "جەنگەکانی ئەستێرە: هێزەکە وریادەبێتەوە" بڕی داهاتی لە بۆکس ئۆفیسدا گەیشتە یەک ملیار دۆلار، کە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ڕیکۆردی ئەوە بشکێنێت کە لە کورتترین ماوەدا ئەم بڕە پارەیە کۆبکاتەوە. کۆمپانیای واڵت دیزنی دەڵێت فیلمی "هێزەکە وریادەبێتەوە" لە ڕۆژی یەکشەممەدا بڕی داهاتی گەیشتۆتەئەو بڕە پارەیە و ئەمەش مانای وایە لەماوەی تەنها ١٢ ڕۆژدا ئەو بڕە پارەیە بەدەستهاتووە.




ئەو فیلمەی پێشتر توانیبووی لە زووترین ماوەدا ئەم بڕە پارەیە بەدەستبهێنێت بریتی بوو لە فیلمی "Jurassic World"، کە لەماوەی ١٣ ڕۆژدا ئەو بڕە پارەیەی بەدەستهێنا. لەگەڵ ئەوەی فیلمی "Jurassic World" لە بازاڕەکانی چینیش بڕێکی داهاتی زۆری بەدەستهێنابوو، بەڵام فیلمی "جەنگەکانی ئەستێرە" تا ٩ی جەنیوەری لە سینەماکانی چین نمایش ناکرێت کە بە دووەم گەورەترین بازاڕی جیهان دادەنرێت.





فیلمی "جەنگەکانی ئەستێرە" لە ڕۆژی بڵاوبوونەوەیەوە ڕیکۆردەکان دەشکێنێت کە ڕۆژی ١٧ی دیسەمبەر بڵاوبووەوە. لە ڕۆژی یەکەمی نمایشیدا بڕی ٥٢٩ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا کە ئەمەش زۆرترین بڕی داهاتە لە مێژووی سینەمادا. 

سەرچاوە: TodaysZaman


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw