سولی ئۆن وێب تەلاسازانی "دانس" لە سلۆڤینیا پردێکی کەوانەیی جوانیان لە تەختە دروستکرد. رێگاکە بۆ پیادە و پاسکیلە و بەسەر رووباری "ساڤا" دا دەپەڕێتەوە و یارمەتیدەرێکە بۆ دانیشتوان بۆ گەیشتن بە رووبار و چیاکانی ئەوبەری رووبارەکە. هەرچەندە لە یەکەم تێڕوانیندا دیزاینەکە سادە دەردەکەوێت، بەڵام پردە 54 مەترییەکە بەهاکەی لە پارچەیەک تەلارسازی جوان زیاترە... پێکهاتە تەختەییەکە بەشێکە لە رێگەیەکی پیادەیی و پاسکیلی نوێ کە لە گوندی "بۆهینسکا" وە دەستپێدەکات تا دەگاتە دەریاچەی "بۆهین"...هەوڵدراوە لێژی پردەکە کەم بێت بۆ ئاسانکردنی لێخوڕینی پاسکیلسواران... بەپێی وتەکانی "ڤلاتکا لومانۆڤیچ" یەکێک لە بەڕێوبەرەکانی تەلارسازانی "دانس"، "خۆگونجاندن لەگەڵ ئاستی ئاوی هەمیشە گۆڕاوی رووبارەکە فاکتەرێکی سەرەکی بوو لە دیزاینی پردەکەدا، ""ساڤا" رووبارێکە ئاستی ئاوەکەی هەمیشە ناجێگیرە، بۆیە سپان و جیۆمێتری پردەکە بەشێوەیەکە کە بگونجێت لەگەڵ بەرزترین ئاستی رووبارەکە". لەڕووی مادە بەکارهاتوەکان لە پردەکەدا، "لوبانۆڤیچ" دەڵێت کە هەڵبژاردنی تەختە بڕیارێکی لۆژیکی بووە و وەک ئاوڕدانەوەیەک بووە بۆ تەلارسازی باوی ناوچەکە.