ئەدێڵ چی دەکات ئەگەر کوڕەکەی هاوڕەگەزباز بێت

30/12/2015    22:39

ئەدێڵ چی دەکات ئەگەر کوڕەکەی هاوڕەگەزباز بێت 


Mwsîk

سولی ئۆن وێب

ئەدێڵی گۆرانیبێژی بەڕیتانیی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دواهەمین ئەلبوومیدا زۆرینەی بەرگی پێشەوەی گۆڤارەکانی جیهانی داپۆشی. ئەو بە بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی "سڵاو" بەرگی پێشەوەی گۆڤاری تامیزی داپۆشی. ئەدێڵ بەم ئەلبوومەی توانی لەماوەی هەفتەی یەکەمیدا سێ ملیۆن کۆپی بفرۆشێت تەنها لە ئەمریکادا.






ئەو لە وەڵامی پرسیاری گۆڤارێکدا کە لێی پرسیبوو ئایا چی دەکات ئەگەر کوڕەکەی، ئەنجێلۆی سێ ساڵان، گەورەببێت و ببێتە هاوڕەگەزباز؟ 
ئەدێڵ پاش ئەوەی شانازی بە هەبوونی کوڕەکەی و گەورەکردنییەوە کرد وتی: "ناتوانم چاوەڕێی ئەوە بکەم کە باشترین هاوڕێکانی کوڕەکەم کێ دەبن، ئایا خۆشەویستەکەی کێ دەبێت، ئەگەر کوڕ بێت یاخود کچ یاخود حەز بە چ فیلمێک دەکات.. منداڵەکەم بیەوێت هەرشتێک بکات یاخود بیەوێت ببێتە چی من هەمیشە پشتگیری دەکەم گرنگ نییە هەرچیەک بێت ئەو شتە."

سەرچاوە: Independent




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw