ئاراس عەبدوڵڵا
بەپێی زانیارییەکانی سولی ئۆن وێب بڕیارە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦ - ٢٠١٧ بەشی فیلمسازی سەر بە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی بکرێتەوە و فێرخوازانیش دەتوانن لە سەرەتای ساڵی ئایندەوە فۆرمی خوێندن لەو ناوەندە هونەرییە پڕبکەنەوە. جێی ئاماژەبۆکردنە تا ئێستا بەشێوەیەکی ڕەسمی لەلایەن کۆلێژی ناوبراوەوە بڕیاری کردنەوەی ئەو بەشە نەدراوە.
د.دڵشاد موستەفا کە ئاگاداری پلانی کردنەوەی بەشی فیلمسازییە لە زانکۆی سلێمانی، دەربارەی کردنەوەی ئەو بەشە لە زانکۆی ناوبراو بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "وا بڕیاره بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ خوێندن له به‌شی فلمسازی زانكۆی سلێمانی هه‌بێت و ئێستا پلان و ستراكچه‌ره‌كه‌ی دارێژراوه‌و و سه‌رقاڵی دابینكردنی پێداویستییه‌كانین، گه‌ر دۆخی دارایی له‌بار بێت و رێگری لاوه‌كی نه‌یه‌ته به‌رده‌م پرۆسه‌كه به هیواین خه‌ونی ئه‌و ئازیزانه بێته دی كه ده‌یانه‌وێت خۆیان سه‌رقاڵی ئه‌و دنیا ئەفسونییه‌ی سینه‌ما بكه‌ن."
دەربارەی ستافی بەشی فیلمسازی، ناوبراو وتی: "ئه‌و ستافه‌ی كه تائێستا به پێی ئاگاداری من له‌وێ هه‌ن بەرێزان: د. سه‌ربه‌ست ره‌سول و د. ئاسیا و مامۆستا ئومێد شه‌كیبان و ره‌نگه مامۆستا و ته‌كنیككاری تریش زیاد ببێت بۆ به‌رێوه چونی كاره‌كانی ئه‌و به‌شه، به‌ڵام وه‌ك له پێشتردا ئاماژه‌م پێدا هێشتا له هه‌نگاوه‌كانی سه‌ره‌تاداین و ئاسوی ئاینده‌مان زۆر ڕون نییه."
سەبارەت بە وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ئەو بەشە، دڵشاد موستەفا ڕایگەیاند: "وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌سه‌ر هه‌مان بنچینه ده‌بێت كه پێشتر كۆلێژ بۆ به‌شه‌كانی تری په‌یڕه‌و كردووه له‌گه‌ل زیادكردنی هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی، واته هه‌ژماركردنی نمره‌ی ئاماده‌یی یان په‌یمانگه له‌كۆی ٦٠ و دواتر تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی هونه‌ری و ڕوناكبییری له ٤٠ نمره. له تێكڕای ئه‌و نمرانه خوێندكار ده‌پاڵێورێ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ره‌نگه ده‌رگا بۆ هونه‌رمه‌ندانی تریش بكرێته‌وه له رێگای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانه‌وه، كه پێشتر پرنسیپی كاری كۆلێژ بووه."
کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی ساڵی خوێندنی ١٩٩٨ -١٩٩٩ کراوەتەوە و تا ئێستا هەردوو بەشی شێوەکاریی و موزیکی لەخۆگرتبوو، بڕیارە بۆ ساڵی ئاییندە بەشی فیلمسازیش لەو ناوەندە بکرێتەوە.