سولی ئۆن وێب
سێ ساڵ پێش ئێستا میشێل هانکە فیلمی عەشقی بڵاوکردەوە و فیلمەکە توانی بۆ پێنج خەڵاتی ئۆسکار بپاڵێورێت لەوانەش؛ باشترین فیلم، باشترین فیلمی بیانی، باشترین خانمە ئەکتەر "ئیمانوێل ڕیڤا"، باشترین دەرهێنەر و باشترین سیناریۆ بۆ "میشێل هانکە". لە کۆتاییدا فیلمی عەشق توانی تەنها خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی بباتەوە. هەروەها بۆ یەکەمینجار بوو لە ئۆسکاردا کە فیلمێکی بیانیی بۆ باشترین فیلم بپاڵێورێت.

لە ئێستادا زانیاری دەربارەی فیلمە نوێیەکەی هانکە بڵاوبووەتەوە و ئەوە ئاشکرابووە کە فیلمە نوێیەکەی ناوی "کۆتایی شادیهێن"ە. ناوەڕۆکی فیلمەکەی هانکە دەربارەی ڕەوشی کۆچبەرانە لە ئەوروپادا ە "ئیزابێل هەپێرت" کە لە فیلمەکانی (Amour, The Time of the Wolf, The Piano Teacher) ڕۆڵیگێڕاوە، هەروەها "جان لویس ترینتیگنانت"ی ئەکتەری سەرەکی لە فیلمی عەشقدا لە دواهەمین فیلمی هانکەدا بەشدارە.

هانکەی براوەی دووجار خەڵاتی چڵەخورمای ئاڵتوونی کان بڕیاریداوە لە بەهاری ئەمساڵدا دەست بە وێنەگرتنی فیلمەکەی بکات لە کالایسی شاری کەناریی فەڕەنسادا، کە ئەو جێگەیە بە لانکەی هەزاران کۆچبەر دادەنرێت.

هانکە یەکەمین دەرهێنەر نییە کە کاری لەسەر بابەتی کۆچبەر کردبێت. فیلمی "Mediterranea" ی جۆناس کارپیگنانۆ مانگی پێشوو بە باشترین فیلمی درێژ دەستنیشانکرا لەلایەن Indie Spirit و هەروەها فیلمی "Refugee"ی دەرهێنەری فینلەندی "ئاکی کاوریسماکی" لە پایزی ساڵی داهاتوودا دەست بە بەرهەمهێنان دەکات.
سەرچاوە: Indiewire