ڤیلمۆز زیگمۆند لە تەمەنی ٨٥ ساڵی کۆچی دوایی کرد

04/01/2016    15:58

ڤیلمۆز زیگمۆند لە تەمەنی ٨٥ ساڵی کۆچی دوایی کرد 


Cînema

سولی ئۆن وێب

سینەماتۆگرافەر ڤیلمۆز زیگمۆند کە بە کارەکانی "The Deer Hunter" و "Close Encounters of the Third Kind" ناسراوە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

یوری نێیمانی هاوبەشی بازرگانیی زیگمۆند دەڵێت کە ئەم سینەماتۆگرافەرە لە ڕۆژی هەینی لە Big Sur ی کالیفۆرنیا کۆچی دوایی کردووە.

زیگمۆندی هەنگاریی یارمەتیدەری سەرەکی بووە لە دروستکردنی شەپۆلی نوێی سینەمای ئەمریکا لە ساڵی ١٩٧٠دا ئەویش بەهۆی کارکردن لەگەڵ دەرهێنەرە گەورەکان و بەکارهێنانی ڕووناکی سروشتی.






زیگمۆند یەکەمینجار لەگەڵ ڕۆبێرت ئاڵتمان کاریکردووە لە فیلمە کلاسیکیەکانی وەکو "McCabe & Mrs Miller" و "The Long Goodbye". چوار جار بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراوە لەوانەش: فیلمی "The Deer Hunter" کە دەربارەی جەنگی ڤێتنامە، فیلمی "The River" و فیلمی "The Black Dahlia".

زیگمۆند لە چەندین فیلمدا کاری لەگەڵ De Palma کردووە لە نێویاندا فیلمی Blow Out و Bonfire of the  Vanities، هەروەها لەگەڵ ستیڤن سپیلبێرگیش لە یەکەمین فیلمیدا کاری کردووە.

تاکە خەڵاتی ئۆسکاری کە بەدەستیهێناوە بۆ فیلمی Close Encounters of the Third Kind ە لە دەرهێنانی ستیڤن سپیلبێرگ. خەڵاتی بافتای بۆ The Deer Hunter بەدەستهێناوە. 

زیگمۆند بەزۆری کاری لەگەڵ وودی ئالن کردووە، کە تیایدا سینەماتۆگرافەری کارەکانی وەکو Melinda and Melinda، فیلمی Cassandra‌s Dream و فیلمی You Will Meet A Tall Dark Stranger. 

سەرچاوە: TheGuardian


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw