سولی ئۆن وێب لە ئینگلیزییەوە : سرور محەمەد هونەرمەند جێسوسۆ ئۆرتیز Jesuso Ortiz بە شێوەیەکی زۆر ناوازەو زیرەکانە کەلو پەل و پێداویستیەکانی ڕۆژانە لە ناو نیگارەکانیدا بەکا ر دەهێنێت. ئەم هونەرمەندە بە توانا ئیسپانییە ئامرازی وەک قۆپچە و گوڵ و تۆپی ڕیشەو زۆر شتی تر دەهێنێت و زۆر بە داهێنەرەرانە لەگەڵ وێنەکانی خۆیدا یەکیان دەخات. ئەمەش وادەکات کەکەلو پەلەکان بەجۆ رێک ببینرێن زۆر جیا واز و دوور لە مەبەستی تایبەتی خۆیان، وە بە شێوەی قوماش و ماسی و پەڕ و زۆر شتی تر بێنە بەرچاو. ئۆرتیز سەرنجی بینەر زۆر خێرا ڕادەکێشێت بۆ کارەکانی بەهۆی گۆڕینی مەبەستی بەکارهێنانی شتومەکەکانەوە. یەکخستنی ئەم کەل و پەلە سێ دووریانە لەگەڵ نیگا رە کێشراوەکان دەبێتە هۆی دروستکرد نی باڵانسێک لەگەڵ ڕەنگە چالاکەکان و وردەکارییە زەقەکان و پێکهاتە سەرنجڕاکێشەکان. وە ئەم تێکهەڵکێشانانە تا ڕاددەیەکی زۆر سادە ئەنجامدراون و کاری ئاڵۆزنین، لەبەر ئەمە نیشاندانەکانی ئۆرتیز زۆر نوێ و هاوچەرخ دەردەکەون و بە شێوەیەکی سادە مانایەکی زۆر دەبەخشن. سەرچاوە: mymodernmet