سولی ئۆن وێب لە ئینگلیزییەوە: سرور محمد لە ناوجەرگەی ئیتالیادا ، لە شاری پەروگا ، ئەلیسۆ ئالبی Alessio Albi پۆرتفۆلێیەکی ناوازەی بونیادنا کە پێکهاتووە لە وێنەی پۆرترەیتی زۆر سیحراوی و سەرنج ڕاکێش. ئەم فۆتۆیانە وا لە بینەر دەکەن کە تێڕابمێنیت لەوەی کە دەیبینێت لە گەڵ پێگە سروشتییەکان. هەرچەندە لەسەرەتادا فۆتۆگرافی نەبووبوە پیشەیەک بۆ ئەلیسۆ تەنها وەک خولیای هونەری ئەو کارانەی دەکرد، وە خۆشەویستی بۆ هونەرەکە بەردەوامی پێداو لە ئێستادا هاوسەنگی لە نێوان کاری پەرەسەندووی پۆتۆگرافیەکەی هەروەها پیشەی سەرکیەکەی خۆی کە شارەزای بواری خۆراکە. ئەلیسۆ ئالبی زۆر سەرکەوتووە بەهۆی هەڵبژاردنی ژینگەی سروشتی و کۆمپۆزیشنی زۆر بە هێزەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئەو دەتوانێت وێنەی ساکار بگۆرێت لەگەڵ ئەوەشدا گرنگی تەواو بە ناوەڕۆکی وێنەکان دەدات کە بە تەواوی سەرنجی بینەر ڕادەکێشێت. هەریەک لە فۆتۆگرافەکانی ئەلیسۆ شارەزایی تەواوی پێوە دیارە لە بارەی ڕەنگەکان و ڕوناکییەوە، ئەمە جگە لە دۆزینەوەی دەموچاو و دیمەنی زۆر جوان و بێ هاوتا. سەرچاوە: mymodernmet.com