هایۆ میازاکی تەمەنی بووە ٧٥ ساڵ

05/01/2016    16:24

هایۆ میازاکی تەمەنی بووە ٧٥ ساڵ 


Cînema

سولی ئۆن وێب

ئەمڕۆ ٥ی جەنیوەری یادی لەدایکبوونی هایۆ میازاکی، دەرهێنەر و خولقێنەری ئەنیمەیشنی یابانییە. ئەم دەرهێنەرە ئەمڕۆ ٧٥ ساڵی تەمەنی تێدەپەڕێنێت. میازاکی لە ٥ی جەنیوەری ساڵی ١٩٤١ لە بەنکیۆی تۆکیۆ لەدایکبووە.

میازاکی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەنیمەیشنی یابانیی ستۆدیۆ گیبڵییە و دەرهێنەری چەندین فیلمی بەناوبانگ و کاریگەرە لە بواری فیلمی ئەنیمەیشندا.





یەکێک لە شاکارە بەناوبانگەکانی میازاکی بریتییە لە فیلمی ئەنیمەیشنی (Princess Mononoke)، کە ئەمیش فیلمێکی فانتازییە و زۆرینەی ئەو تێمایانە پیشاندەدات کە میازاکی لەماوەی درێژی کارکردنیدا لە بواری فیلمسازیدا دەیەوێت بیانڵێت. پاش ئەم فیلمە میازاکی فیلمی (Spirited Away)دروستکرد، کە ئەمیش دەربارەی کچێکی لاوە کە پاش ونبوونی خۆی لە ماڵی ڕۆحەکاندا دەبینێتەوە.






فیلمە بەناوبانگەکانی تری ئەم دەرهێنەرە بریتیین لە (Lupin III, The Castle of Cogliostro, Nausicaa of the Valley of the Wind) کە هەریەک لەم فیلمانە لە چیرۆکی تایبەتی میازاکی خۆیەوە سەرچاوەیان گرتووە. فیلمە گرنگەکانی تری ئەم دەرهێنەرە بریتین لە (My Neighbor Totoro, Kiki‌s Delivery Service, Howl‌s Moving Castle و Ponya). 






میازاکی لەساڵی ٢٠١٣ پاش بڵاوکردنەوەی دواهەمین فیلمی، The Wind Rises، ڕایگەیاند کە ئەمە دوا کاری دەبێت لە بواری فیلمسازیدا. کاریگەریەکانی میازاکی بەسەر ئەنیمەیشنی جیهانەوە هێندە زۆرن کە ناکرێت لەبەرچاو نەگیرێن و لەلایەن زۆرێکەوە بە واڵت دیزنی یابان ناودەبرێت.

سەرچاوە: comicbook.com


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw