سولی ئۆن وێب
پێر پۆلێز، بە ناوبانگترین کۆمپۆزەری "موزیکی ئەزمونی" دادەنرێت لە ۵/۱/۲٠۱٦ لە تەمەنی ۹٠ ساڵی دا کۆچی دوایکرد.
بۆلێز بە رەچەڵەک فەرەنسیە، بەڵام لە ساڵی ۱۹۵۸ لە دژی سیاسەتی فەرەنسی بەرامبەر بە جەزائیر، فەرەنسا بەجێدەهێڵێت، لە شاری بادن لە ئەلمانیا نیشتەچیدەبێت و تاکۆتای ژیانی لەوی دەمێنێتەوە.
بۆلێز کە زۆر لەبەرهەمەکانی بۆ موزیکی ئەزمونی تەرخانکردبو دەڵێت:" ئەو بیرکردنەوەیەکی روکەشیە کە بڵێن موزیکی تازە بێزارکەرە، بەپێچەوانەوە ئێمە زۆر جێژی لێدەبینین، بەبڕوای من ئەگەر گوێی لێبگریت، زۆر لە موزیکی کلاسیک چێژی زیاترە."
لەگەڵ ئەوەی کە زۆر جار رەخنەیان لێگرتوە کارەکانی ئەم بۆ نوخبەیەکی رۆشنبیری تایبەتیە، بەڵام خۆی بەپێچەوانەوە دەڵێت: "من هەوڵمداوە کە پەیوەندیەکی راستەوخۆ لە نێوان موزیک و بیسەری ئێستا دروستبکەم، ئەو مرۆڤانەی کە دەیانەوێت زیاتر بە موزیک ئاشنابن، هەلێکی زیاتریان پێدەدەم."
دەنگدانەوەی مردنی بۆلێز لەسەر جیهانی موزیک زۆر گەورەیە، دانیال بارینبۆم لەسەر مردنی دەلێت:" جیهان گرنگرتین کۆمپۆزەرەکانی لەدەستدا."
سەرچاوە: euronews.com، dw.com