سولی ئۆن وێب فیلمە درامییەکان بۆ زۆرترین خەڵاتی ٦٩هەمین خولی بافتا پاڵێوراون. فیلمی کاڕۆڵی تۆد هاینس لە پێشەوەیە و بۆ نۆ خەڵات پاڵێوراوە، کە فیلمێکی ڕۆمانسی لێسبیانە. هەروەها فیلمە نوێ درامییەکەی ستیڤن سپیلبێرگ "Bridge of Spies" کە باس لە جەنگی سارد دەکات بۆ نۆ خەڵات پاڵێوراوە. ئەلیخاندۆ گۆنزالێز ئیناریتۆ کە ساڵی پاریش بۆ فیلمی "Birdman" پاڵێورابوو بەڵام نەیتوانی لە "Boyhood" بباتەوە ئەمساڵ بە فیلمی "The Revenant" بەشدارە و بۆ هەشت خەڵات پاڵێوراوە. فیلمەکەی جۆرج میلەر "Mad Max: Fury Road" یش بۆ حەوت خەڵاتی بافتا پاڵێوراوە. دەتوانین ئەوە بڵێین کە بافتا توانی ڕیکۆرد شکاندنەکانی "Star Wars" ڕابگرێت بەوەی فیلمەکەی بۆ چوار خەڵاتی فێستیڤاڵەکە پاڵاوتووە، هەروەها هەریەک لە فیلمەکانی "Son of Saul" و "Anomalisa" نەپاڵێوراون بۆ باشترین فیلمی بیانی فێستیڤاڵەکە بەهۆی ئەوەی کە ئەم فیلمانە کاتی بڵاوبوونەوەیان لە بەڕیتانیا گونجاو نەبووە بۆ بەشدارکردنیان لە فێستیڤاڵی بافتا. ڕاگەیاندنی پاڵێوراوەکان لە لەندەن ئەنجامدرا. بڕیارە خەڵاتەکان لە هۆڵی Royal Opera House دابەشبکرێت لە ١٤ی فێبریوەریدا. پێش ئەم فێستیڤاڵەش یەکێکی تر لە فێستیڤاڵە گرنگەکانی جیهان خەڵاتەکانی دابەشدەکات کە ئەویش گۆڵدن گڵۆبە و ڕۆژی یەکشەممە ئەنجام دەدرێت. بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووش پاڵێوراوەکانی ئۆسکار دەستنیشان بکرێن. سەرچاوە: The Guardian