سولی ئۆن وێب کۆمەڵە کارە هونەریەکانی هونەرمەند ریمۆ لینارد دەبینیت هەست دەکەیت بابەتەکانی نێو رێستۆرانتێکی وێنا کردووە لەسەر شەقام بەڵام ئەمە راستییە هونەرمەند چیشتلێنەرێکی بە توانایەو لە یەکێک لە رێستۆرانتەکانی شاری سویسرا کاردەکات. هەروەها بە کارە دیواربەندەکانی ناوبانگێکی دیاری هەیەو شوێنی تایبەت بۆ کارەکانی دەست نیشاندەکرێت، هونەرمەند ئاماژە بەوە دەکات تەواوی ژیان پرۆسەیەکە پەیوەست پێکەوە و بەردەوام لە کێشمە کێشمداین تا بتوانین ژیانێکی تەندروستمان هەبێت، لە پێناو ئەمەشدا بەردەوام بیر لەو شتانە دەکەینەوە کە وادەکەن تەندروستیمان باش بهێڵنەوە و خواردنیش بۆتە هۆکارێکی سەرەکی ئەو بایەخ پێدانە و رۆژانە بیری لێدەکرێتەوە کە ئایە خواردنێک سووک یاخود هەرزان بخۆین کە دواجار پەیوەستەبێتەوە بە سیستەمی ژیانەوە بۆ مانەوە. ریمۆ بە تەنها خواردن بابەتی کارەکانی نییەو بەڵکو کاریگەرە رووداو بینینەکانی رۆژانەوەو وێنایان دەکاتەوە بە شیوازی خۆی هەروەها جێگەی باسە بە هۆکاری ئەوەی بەرکەوتەیە لەگەڵ خواردن بەردەوام بڕیاری داوە وەک رووەکیەک بژی. سەرچاوە: Adivart