سولی ئۆن وێب فۆتۆگرافەری ئەمریکی سپێنسەر تونیک لە دایک بووی ساڵی ١٩٦٧ یەکێکە لەو فۆتۆگرافەرانەی لە نێوەندی پێرفۆرمانسدا ناوێکی دیاری هەیە، کارەکانی هونەرمەند لە نێوەند و شوێن و ژینگەی جیاواز دەیانگرێت و هەمیشە بەرەنگاری ئاڵۆزی و توندو تیژیەکی زۆر دەبێتەوە بە تایبەت لە شوینەگشتیەکاندا. ئەوەی تونیکی پێدەناسرێتەوە هەمیشە ئامادەیی هەیە لە نێو خۆپیشاندان نارەزایەتیەکاندا لەسەر ئاستی جیهان بە گشتی و دەڵێت مەبەستمە ئەو دەربڕینە ئازادە بگەیەنم کە هەڵگری بیرێکی نوێی نێو خەڵکە هەروەها دوا بەدوای رووداوەکانی فەرەنسا تونیک وەک یەکێک لە چالاکوانەکان دەرکەوت و کارەکانی لە کۆکراوەیەکی تایبەتدا لە سەنتەری شارەکانی وەک پاریس و مۆناکۆو مەکسیک و سویسراو ئەڵمانیا نمایش کرد وەک بەرەنگاربونەوەیەکی ئازادی را دەربڕینو دژی توندو تیژی و دەسەڵاتی ئاینیو رێگریە ئاینیەکان. تونیک دەڵێت کاتێک جەستە ئازاد دەبێت و خۆی نمایش دەکات شتێک نامێنێتەوە بۆ گفتوگۆ راستەوخۆ داوای ئازادی دەکاتو دەڵێت بەسە و لێمانگەڕێن بە ئازادی بژین، ترس مەکەنە بەشێک لە ژیانمان. لە ئیستاشدا ئامادەکاری دەکات بۆ کۆکراوەی کارەکانی و نمایش کردنی جێگەی ئاماژەیە تونیک ماوەی ١٠ ساڵە لە کارکردن وەستاوەو لە کاتی روداوەکانی پاریسدا نمایشەکانی دەرکەوتنەوە. سەرچاوە: SpencerTunick