سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
بریارە سبەی ١٠ی ١ی ٢٠١٦ کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی پانێڵی "سه‌فه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، توندره‌ویی یان لێبورده‌یی" له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بەڕێوە بچێت، کەتیایدا دیبەتێکی ئەکادیمییانە لەلایەن دوو مامۆستا و دوو خوێندکاری زانکۆوە پێشکەش دەکرێت.
دەربارەی ئامانج و ناوەڕۆکی ئەم پانێلە، گەیلان نەژاد بەڕێوەبەری پانێڵەکە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "ئامانجی پانێڵه‌كه به‌رێوه‌بردنی دیبه‌یتێكی ئه‌كادیمیانه‌یه له‌لایه‌ن دوو ئه‌كادیمیست دوو خوێندكار له‌سه‌ر توندره‌ویی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ره‌گوریشه‌كانی له نێو مێژووی میلله‌تانی ناوچه‌كه، وه وروژاندنی پرسیار و گومان له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی لێبورده‌یی و قبوڵكردن له‌م ناوچه‌یه."
جێی ئاماژەبۆکردنە پانێڵه‌كه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ئیشك رێكخراوه.
