سولی ئۆن ویب
ئەمە یەکەم جار نییە رۆژی لە دایک بوونی هەڵبژێرێت بۆ نوێترین کارەکانی تا تیایدا نمایش بکات، دەیڤد بۆوی دوا کلیپی بە ناوی Lazarus لە نێو ئەلبومە نوێکەیدا بە ناوی Blackstar ئەستێرەی رەش نمایش کرد لە ٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ.
بۆوی بەوە بە ناوبانگە کە زۆر ئارەزووی دیدارو چاوپێکەوتن ناکات و هەر جارەو لە بۆنەیەکی تایبەتدا کارە نوێکانی نمایش دەکات.
وەک یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی موزیکی رۆک لە ساڵانی ١٩٦٩ بۆوی وەک هونەرمەندێکی دیار ناسراوەو، کاریگەریەکی زۆری لەسەر سەردەمە جیاوازەکانیش هەبووە، لە ساڵانی ١٩٧٠ لەو کاتەدا دیارترین ئەلبومی بە ناوی نامۆکانی گەردوون دەرکرد و ١٤٠ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا لە تەواوی جیهاندا.
سەرچاوە: EURO NEWS