سولی ئۆن وێب ئەمشەو خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب دابەش دەکرێن کە تیایدا خەڵاتەکانی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، ئەکتەر، سیناریۆ و چەندینی تر دابەشدەکرێن. کێ خەڵاتەکان دەباتەوە؟ کێ پێویستە خەڵاتەکان بباتەوە؟ چ براوەیەک شەوەکە دەکاتە شەوێکی سەرنجڕاکێش؟ لێرەدا پێشنیاری خۆمان دەخەینەڕوو. باشترین فیلمی درامیی: فیلمی Spotlight ی دەرهێنەر Tom McCarthy خەڵاتەکە دەباتەوە. باشترین فیلمی موزیکاڵ یان کۆمیدیی: فیلمی The Big Short خەڵاتەکە دەباتەوە بەڵام فیلمی Spy و The Martian شایەنی ئەوەن کە خەڵاتەکە بەدەستبهێنن. باشترین ئەکتەری کوڕ لە فیلمی درامیدا: لیۆناردۆ دیکاپریۆ خەڵاتەکە دەباتەوە. باشترین ئەکتەری کچ لە فیلمی درامیدا: بڕای لارسۆن لە فیلمی Roomدا خەڵاتەکە بەدەستدەهێنێت، بەڵام ئەلیشا ڤیکاندەریش لە فیلمی The Danish Girl ئەگەری گەورەی هەیە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە. باشترین دەرهێنەر: ڕیدلی سکۆتی دەرهێنەری The Martian خەڵاتەکە دەباتەوە. تۆم مەکارسیی دەرهێنەری Spotlight یش ئەگەری گەورە هەیە بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە.