سولی ئۆن وێب فیلمی "نێچیرڤانی خراپ" له ده‌رهێنانی "سه‌هیم عومه‌ر خه‌ڵیفه" له ڕیزی دە فیلمی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسکاردا ناوی هاتووە و ڕکابەری دەکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە. سه‌هیم عومه‌ر خه‌ڵیفه له‌مباره‌یەوه به سۆلی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: به پێی ئاماری ئۆسکاری 2016ی ئه‌مساڵ زیاتر له 35000 هه‌زار کورته فیلم بۆ ئۆسکاری 2016 به‌شداریان کردووه و له نێویشیاندا فیلمه‌که‌ی من وه‌ک ده فیلمی به‌شدار بوو له ئۆسکاردا هه‌ڵبژێردرا. ئه‌و درێژه‌ی دا: ئه‌مڕۆ ناتالی کۆژێن، وته‌بێژی ئاکادیمیای هونه‌ری وێنه و سینمای هالڤوود پێیان ڕاگه‌یاندووم که ناوی فیلمی "نێچیرڤانی خراپ" له نێو دە کورتە فیلمی کۆتایی ئۆسکاری 2016 دا ناوی هاتووه و ئه‌گه‌ری وه‌رگترنی ئۆسکاری زۆره. ئه‌م ده‌رهێنه‌ره له درێژه‌ی قسەکانیدا وتی: حه‌قیقه‌ت گه‌ر فیلمه‌که‌ی من ئۆسکار بباته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی گه‌وره‌ترین به‌خته‌وه‌رییه، به‌ڵام گه‌ریش به پله‌ی یه‌که‌م له نێوان١٠ کورتە فیلمی باشی 2016 ده‌رنه‌چێت، ئه‌وه هه‌ر من به‌خته‌وه‌رم که به‌ڕاستی له نێو 35 هه‌زار کورته فیلمی به‌شدار بوو بۆ 2016 فیلمه‌که‌ی من تاکوو پله‌ی کۆتایی کێبه‌رکێی ئۆسکاری 2016 سه‌رکه‌وت. مه‌راسیمی ئاشکراکردنی پاڵێوراوەکانی ئۆسکاری 2016 ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه (14ی جەنیوەری) کاتژمێر 5 و نیوی ئێواره له هۆڵی شانۆی ساموێل گۆڵدن له شاری بێڤرڵی هێڵز به‌ڕێوه ده‌چێت. شایانی باسه که ئه‌م کورته فیلمه تاکوو ئێستا ده‌یان خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێناوه و به یه‌کێک له فیلمه به‌هێزه‌کانی هەشتاوهه‌شته‌مین خولی ئۆسکاری کورته فیلمی هالیڤوود دێته ئه‌ژمار. سەهیم عومەر خەڵیفە، خەڵكی شارۆچکەی زاخۆیە و دانیشتووی وڵاتی بەلژیکایە، هەر لەو وڵاتە بڕوانامەی ماستەری لە سینەمادا بە دەستهێناوە و یه‌که‌م سینەماکاری کورده که به دوو کورته فیلمه‌وه بۆ دووهه‌مین جار و له دوای یه‌ک بۆ فێستیڤاڵی نێونه‌تەوه‌یی ئۆسکار هه‌ڵده‌بژێردرێت.