سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: لاژە تەها
ڕۆژی ۱٠ی ۱ی ۲٠۱٦ پانێڵی (سەفەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، توندڕەوی یان لێبوردەیی) لە لایەن دوو مامۆستا و دوو خوێندکارەوە بەڕێوەچوو، بە هاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی ئیشق. تێیدا باس لە بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی کرا.

سەرەتا وتەیەکی بەخێرهاتن لەلایەن د. ئالان فەرەیدون، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیك لە سلێمانی پێشکەشکرا و تێیدا وتی: "ئەمڕۆ دەمانەوێت بڵێین، زانکۆ بەشێکە لە کۆمەڵ و مینبەرێکە بۆ گفتوگۆ و باسکردنی کێشەکان". دواتر ئەحمەد دۆستاش, سەرۆکی زانکۆی ئیشق وتەیەکی پێشکەش کرد و ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکییانەی بەرز نرخاند و گرنگ وەسفی کرد. پانێڵەکە لەلایەن د. ئومێد ڕەفیق، پرۆفیسۆر شەهماز، و هەردوو قوتابی، زریان ڕۆژهەڵاتی و ئیمان فەخرەدینەوە بەڕێوەچوو.

لە کۆتاییدا هەبوونی کۆبونەوە و پانێڵی لەم چەشنە بە پێویست وەسفکرا و وەکو چالاکییەکی گرنگی نێوان دەزگا زانستی و ئەکادیمییەکان دادەنرێت.
